
...وهك ئاشكرایه رژیمی ئێران پێشهنگی حكومهت و دهسهلاته دیكتاتۆرهكانی جیهانه لهپیشێلکردنی مافەکانی تاک و کۆمەڵ لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا.دهسهلاتدارانی رژیمی سهرهرۆی ئێران، دوژمنی خهڵكی كوردستان و هۆی سهرهكی مهینهتی و ئازارهكانی گهلی كورد و تێكرای خهڵكی ئێرانن، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،وەک یهكێك له سازمان ولایەنێکی خاوەن بەرنامە و شۆرشگێر تێ دهكۆشی لە پێناو سەقامگیری ئازادی و دیموکراسی و ههروهها له سهنگهری پێشهوهی بهرهبرهكانی ئهو رژیمه دواكهوتوهدایهو، هەر لەسەرتای دروست بوونیەوە تا ئیستا بۆ ساتێکیش لەم خەبات و تێکۆشانە پیرۆز و بەردەوامە دانەبڕاوە و لەم پێناوەدا گەلێک رۆلەی بە نرخ فیداکاری پیشکەش بە بارەگای ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە گشتی و کۆمەلانی ماف پێشێلکراوی کوردستان بە تایبەتی کردوە. بۆ بەردەوامی خەبات و درێژەدان بە رێبازی پیرۆزی شەهیدان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیویستی و هاوکاری دۆستان و دڵسۆزانی هەیە، پیویستی بە هاوکاری ماددی و مەعنەوی هەر کوردێکی خاوەن هەلوێست وخەمخۆری نەتەوە و نیشتمان هەیە تابتوانێ ئەرک و راسپاردەکانی راپەڕێنێ و لە کاروانی تێکۆشان و خەبات بەرەو لوتکە سەرفرازی و گەیشتن بە ئامانج دوانەکەوێ .
کومیسێۆنی ماڵی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،داوا لە سەر جەم کوردستانیانی دلسۆز بە گشتی و ئەندام و لایەنگرانی سازمان لە دەرەوە وناوەوەی کوردستان بەتایبەتی دەکات کە سەرەرای هاوکاری و پالپشتی سیاسی و مەعنەوەی،لە هاوکاری و یارمەتی ماددی بەسازمان کۆتایی نەکەن و هەرکام بە پیی تواناو بۆ لوان، هەستی نەتەوایەتی و دڵسۆزیتان بۆ نەتەوە و نیشتمان، بکەنە پێوانە. لەم بارەوە چاوەڕوانی زیاترمان لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لە ناوخۆی کوردستان و لە هەندەران دەکەین لە لەم بارەوە هەرچی زوتر و دەست بەکار بن . داوا لە تێکڕای کومیتەکانی سازمان لە وڵاتانی ئوروپایی دەکەین دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم راگەێندراوە وەک ئەرکێک و پێسپێردراوێکی سازمانی لە راپەراندنی دا چالاک بن.
سلاو لە هەستی بەرزی شۆڕشگێری و نەتەوە پەروەری و دڵسۆزانی شەهیدان.
سەرکەوێ خەباتی روای گەلان لە پێناوی ئازادی و دابین کردنی ئاشتی و ئاوەدانی و دیموکراسی دا.
بۆ ناردنی هاوكاری مالی پەیوەندی بەم بانكەوە بكەن لە دەرەوەی وڵات یان لە رێگای ژمارە تعەلەفوونەكانی خوارەوە پەیوەندی بگرن زۆر سپاس بۆ هاوكاریتان
0046723225508
07724464994
07504687209
کومیسێۆنی ماڵی سازمانی خەباتی کورستانی ئێران
6ی پووشپەری 1395
ڕێکهوت: 2016-06-30 09:04:53
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





