له‌سه‌رهێل 80
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
خامنەیی و پۆزی دیموكراسی!

 رۆژی شەممە 12ی پووشپەڕ خامنەیی ژمارەیەك بەناو خوێندكاری لە دەوری خۆی كۆكردبۆوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لەسەر چەقبەستویی و داخرانی زیاتر لە رژێمەكەیدا تەئكیدو پێ داگری بكاتەوە. ناوبراو لە وەڵامی داوای خوێندكاراندا رێچكەی ئاخوند رۆحانی گرتە بەر و وەك ئەو ئاخوندە فێڵاویە سەبارەت بە دەسەڵاتەكان مەسەلەی بنەمای قانوون و مەنتقی هێنا پێش و گووتی: بەپێی قاوونی بنەڕەتی و مەنتیق رێبەر ناتوانێ‌ لە بڕیاراتی سادە و بەرێوەبەری دەستێوەردان بكا و ئەگەر بەرپرسانی بەرێوەبەری تووشی هەڵە بوون دەبێ مەجلیس لە میكانیزمەكانی وەك ئیستیزاح و لابردن كەڵك وەرگرێ یان ئەوەی كە سەرۆك كۆمار رێگە لەو هەڵە بگرێ. (كاناڵی هەواڵی رژێم 12/4/1395)

ئەوەش عەجائیباتی رۆژگارە كە خامنەیی لێی نازانێ! ناوەرۆكی قسەكانی ئەوەیە كە برۆن و ئێخەی رۆحانی بگرن. هەر چەند وایش نیە كە خۆی دەستێوەردان لە هیچ كارێكدا نەكا، ئەو دەڵێ: رێبەری ئەگەر هەستی كرد كە لە هەندێ كاردا ئەگەر كاری بچوكیش بێ، نیزام لە رێچكەی خۆی لادەدا دەبێ بێتە پێش و رێگە لەو هەڵەیە بگرێ.

بەراستی ئەو مەواردەی بچوكانەی دەبێتە هۆی لادانی رژێم لە رێچكەی خۆی چیە؟ شایەد بەرتیل و رشوەی بێ حەد و حیسێبە؟! شایەدیش حكومی سێدارە و سەركوت و شكەنجە و... بەڵام نا! ئەو شتەی خامنەیی هاندەدا بۆ هەڵوێست گرتن شتگەلێكە كە ئاسایشی نیزامەكەی دەخاتە مەترسیەوە وەكوو: هۆی تەئكیدی بەردەوامی من بۆ بەرپرسان ئەوەیە رێگە لە رێوەچوونی تووری جۆراوجۆری خوێندكاران بگیرێ، لەبەر ئەوەی رچاونەكردنی  حەد و سنووری دین دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئیمان. 

سەیر ئەوەیە كە خامنەیی پۆزی ئازادی و دیموكراسیش لێدەدا و وەها قسەگەلێك بەو لاوانە دەڵێ كە شاهیدی سەركوت و گرتن و لێدانی دەسەڵاتداران لە زانكۆكان بون، دەڵێ: حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە ئیشارە بە قسەی یەكێك لە خوێندكاران سەبارەت بە كاردانەوەی نەگەتیڤی موخالفەت لەگەڵ قسەكانی رێبەر، هەموانی خاترجەم كرد كە: زۆر جار وتوومانە موخالفەت كردنی قسەی رێبەر نەتاوانە و نە دەكرێ دژایەتی لەگەڵ بكرێ.

لەبەر ئەوەی درۆزن كەم هۆشە، خامنەیش هەر زوو قسەكانی خۆی لە بیردەچێ و ئاوا دەڵێ: هەڵوێستی من سەبارەت بە فیتنەی 88 زۆر روونە و بۆ ئەو مەسەلەیە زۆر حەساسم.

ئەو شێوە زد و نەقیز قسەی كردنەی خامنەیی نیشانەی وەزعی خراپی رژێمە لەم كاتەدا. خامنەیی هەوڵ دەدا لەگەڵ لێدانی پۆزی دیموكراسی، ئەو رێگەی خۆی دەیهەوێ لە زانكۆكان پەرەپێبداو دەرخەری بوونی شەڕێكی تەواو عەیارە لە نێو باڵەكانی رژێمدا. شەڕێك كە خامنەیی بۆ خۆی بەوجۆرەی پێناسە كردوە: دەبێ یەكێك لەو دوو حاڵەتە رووبدا، یان دەبێ كۆماری ئیسلامی ئەوندە بەهێز و بەتوانا بكرێ كە بتوانێ‌ قسە خۆی بباتە سەر و بەرامبەر غیبرەت نەكا هەڵكوتێتە سەری كە ئێمە ئەوەمان دەوێ. یان دەبێ ناوەرۆك و پێناسەی خۆی لە دەس بداو تەرمێكی بێ رۆح بێ. 

راستیەكەی ئەوەیە كە وەلی فەقیهی رژێم لە دورێ یانیەكدا گیری كردوە. رێگەیەك دەسەڵات و هێزی زیاتر و رێگەیەكیش روخان. لە ئێستادا كە جامێكی ژەهری خواردوەو جامگەلێكی دیكەی بۆ دانراوە كە هەڵیان دا و خامنەیی هەوڵ دەدا كە لە بەرامبەریاندا خۆراگری بكات. ئایا هێزو توانا بۆ ئەو نیزامە لە ئارادا دەبێ؟ یان ئەوەی كە رژێمەكەی بەورەو رێگەی دووهەم دەروا كە خامنەیی بە روخانی لێكداوەتەوە!.
ڕێکه‌وت: 2016-07-07 18:08:37
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی