له‌سه‌رهێل 138
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرپرسێكی داعش: رژێمی ئێران و سوریە لەگەڵ داعش پێوەندیان هەیە

راگەێینە عەرەبیەكان لە زمان رۆژنامەی كوەیتی "الجریدە" نوسیان: بەرپرسێكی داعش بەناوی "عەلی عومەر" ناوسراو بە "ئەبوتوراب" كە لە كوەیت دەستبەسەرە، سەبارەت بە پێوەندی رژێمی ئێران و رژێمی سوریە و داعش زانیاری داوەو گوتوویەتی: بۆخۆم لە كۆبوونەوەكانی نێوان داعش و نوێنەری رژێمی دەمیشق و هێزە تایبەتەكانی رژێمی ئێران بەشدار بووم. ناوبراو سەربارەت بە پێكهاتەی هێزەكانی داعش دەڵێ: زۆربەی فەرماندەكانی داعش لە سوریە عێراقین و هێزەكانیان خەڵكی تونس، مەغریب و ئەلجەزایرن. ناوبراو بەهۆی پسپۆری لەسەر نەوت و گاز و شارەزایی لە سەر زمانی ئینگلیسی، بەرپرسی نەوتی داعش بووە.

ئەو رۆژنامە كوەیتیە لە راپۆرتەكەیدا هەروەها لە زمان بەرپرسانی هەواڵگری ئەو ئەندامەی داعش بە "نێچیرێكی بەنرخ" ناودەباو ئەو تاوانبارە زانیاری وردی لە سەر فەرماندە مەیدانیەكان و شێوەی كار و پێوەندی ئەو فەرماندانە بە رێكخراوە جاسوسیەكان داوە بەدەستەوە. ئەو بەرپرسە ئەمنیەتیە ئەبوتورابی بە "گەنجی ئیتلاعاتی" شوبهاندووە. ئەو ترۆریستە كە لەگەڵ دایكی "حصە محەممەد" دا گیراوە، زانیاریەكانی هەموو فەرماندەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تووشی سەرسوورمان كردوە. 

وەزارەتی ناوخۆی كوەیت رۆژی دووشەممە 14ی پووشپەڕ رایگەیاند، عەلی عومەر لەدایكبوونی 1988 یان گرتووە و گێڕاویانەتەوە بۆ كوەیت. لەگەڵ ناوبراودا دایكیشی حصە محەمەد لە دایكبووی 1964 دەستبەسەر كراوە.

لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆی كوەیتدا هاتووە كە تاونبار لەگەڵ دایكیدا ئەندامی داعش بووە و چوونە ناو داعشی ناوبراویش بە هاندانی دایكی بووە. حصە محەمەد پێشتریش كورە بچوكەكەی بەناوی عەبدوڵا لەدایكبووی 1991 لە ناو داعشدا بووە و لە شەڕێكدا لە عێراق كوژراوە. لە دوای كوژرانی براكەی، عەلی عومەر دەست لە خوێندن لە بریتانیا هەڵدەگرێ كە بۆ موهەندیسی نەوت دەیخوێند و لەگەڵ دایكی لە رەقە دەچنە ناو داعشەوە. لەوێ بەرپرسایەتی نوێژەن كردنەوەی چاڵەكانی نەوت وگازی پێدەسپێردرێ و دایكیشی دەست دەكا بە راهێنانی ژن و منداڵی ترۆریستەكان.

 
ڕێکه‌وت: 2016-07-08 18:34:41
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی