له‌سه‌رهێل 90
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان

٣٠پووشپه‌ریادی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی شۆرش وبه‌رخودان

شەش ساڵ به‌رله‌ ئێستا ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد،مامۆستا سه‌یدجه‌لال ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد وله‌دووی خۆی گه‌لێك كه‌لێنی خسته‌ به‌ره‌ی به‌رخودان و دنیای ئاڵ و واڵای هونه‌ری ڕەسەنی كوردی.شەش ساڵ له‌مه‌وپێش سنگی ژیان زامدار بوو،جارێكی دیكه‌ هه‌وری ره‌ش ئاسمانمانی داگرت و وه‌یشومه‌ی مه‌رگ وناخۆشی به‌ربینگی پێگرتین وهیوای دوارۆژی لێ ئه‌ستاندین. زایه‌ڵه‌ی رۆح كێشان ومه‌رگی هونه‌ر و ئوستوره‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی،خۆی پیشان به‌ ژیان دا ومامۆستای رابه‌رو ڕێنیشاندەری لێ ئه‌ستاندین.به‌مه‌رگی كت وپری ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ی میژوو،شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی له‌كوردستانی ئێران خه‌سارێكی گه‌وره‌ی وه‌به‌ركه‌وت وسازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانیش مه‌زنترین كاره‌سات وڕووداوی له‌میژووی خویدا تۆمار كرد.باخی شێعرو ئه‌ده‌بی كوردی ژاكاوگوڵی ئه‌م دیاره‌ په‌ڕپەڕبوون.مه‌رگی مامۆستا ،مه‌رگی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی وزمانه‌وانی و راستی شۆرش بوو.سه‌خته‌ به‌ بێ ڕچه‌شكێنێكی وه‌ك ئه‌م ڕابەره‌،به‌زویی بچینه‌وه‌ دۆخی ده‌ورانی حه‌یاتی مامۆستا،به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر جێگای هومێده‌كه‌ بیری ماموستا رۆژبه‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ و یادی وه‌ك خۆری ناوشه‌وه‌ زه‌نگ هه‌رده‌م خۆی ده‌رده‌خات.ساڵ به‌ساڵ یادی زیندووتر ده‌بیت وداهێنانه‌كانی له‌باری سیاسیه‌وه‌ گشتگیرتر ده‌بن.

مامۆستای رابه‌ر به‌ هینانه‌ ئارای میتودی نوێ لەجووڵانه‌وه‌،گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ خه‌باتی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردو توانی به‌ ده‌سپێكی خه‌باتێكی نوێ ومه‌زن،كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ئه‌م جوولانه‌وه‌دا به‌جێبهێڵیت.پاشان به‌ لیك گرێدانی ِڕەهەنده‌كانی شۆرش ورۆحی به‌رخودان به‌ ئاقاری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌كوردستانی ئێران،بووه‌ خاوه‌ن ئه‌ده‌بیاتێكی سیاسی نوێ و به‌هێزكه‌ خۆی له‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووهێزه‌كان له‌ده‌ووری موبارزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تا گه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وا بینیوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌سپێكی شۆرش وسه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر نیزامی پاشایه‌تی وهاتنه‌ سه‌ركاری رژیمی ئاخوندی كه‌ كوردستان له‌لایه‌ن شۆراكانی شارودێ به‌ریوه‌ ده‌بران،ماموستا وه‌ك ڕابه‌رێكی مه‌یدانی یه‌كه‌م كارێك كه‌كردی دروست كردنی شۆرای شاری بانه‌ ،به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان بوو.ته‌نانه‌ت له‌كه‌سایه‌تیش كه‌ڵكی وه‌رگرت وبه‌شێوه‌یێكی ئازادو دیموكراتیك كه‌ پاشتربووه‌ ئیلهام به‌خش بۆ باقی ناووچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان،حكومه‌تی خۆجێیی به‌ریوه‌برد.له‌و ماوه‌دا كه‌مترین تاوان ئه‌نجام درا وخه‌ڵك زۆر ئازادانه‌ به‌شدار بوون له‌پرۆسه‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری.

بیركردنه‌وه‌ی مامۆستای رابه‌ر به‌ته‌واوه‌تی بیرێكی پلۆرال بوو كه‌ له‌یاده‌وه‌ری میژوودا هه‌لگیراوه‌.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ له‌ناووچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر بیروباوه‌ری سیاسی خه‌ڵك ڕاو ده‌نران وپه‌نایان بۆ ئه‌و ناووچه‌ ده‌بردكه‌ مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌رێوه‌ی ده‌برد.

پاشان له‌ ده‌ورانی هیرشی نیزامی ئاخوندی بۆ سه‌ر كوردستان و خۆراگری خه‌لك،مامۆستای رابه‌ر بانگه‌وازی موقاومه‌تی سه‌رداو كوردستانیانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌دژی هیرشی نیزامی تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو كۆده‌كرده‌وه‌.له‌شه‌ڕوشۆری كودستان،فه‌رمانده‌ی چه‌ندبه‌ره‌ی له‌ ئه‌ستۆ بوو.یه‌كێك له‌به‌رانه‌ی كه‌دژمن تێك شكێندراو پاشه‌كشێ به‌هێزی داگیركه‌ركرا،شه‌ڕی 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٨ بوو كه‌ دژمن به‌ته‌واوی تیك شكێندرا وخومه‌ینی ناچاربوو كه‌بڵێت نه‌ته‌وه‌ی كورد من ده‌نگی ئێوه‌م بیست،فه‌رموون ووتوێژ بكه‌ین.مامۆستای ڕه‌حمه‌تی كه‌شاره‌زای مێژووی دژمنانی گه‌لی كورد بوو،هه‌ر زوو رایگه‌یاند ئه‌م ئاوربڕه‌ی خومه‌ینی راسته‌قینه‌ نیه‌و ده‌یهه‌وێ كات به‌ده‌ست بهێنێت،به‌ڵام له‌سه‌رخواستی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی كورد جارێكی دیكه‌ ووتوێژ كرایه‌وه‌ .ووتوێژ ته‌نیا بۆ كات كڕین بوو،ئه‌وه‌ بوو هه‌رزۆر زوو قسه‌ی مامۆستا هاته‌دی وجارێكی كه‌ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه‌..

مامۆستا سه‌ید جه‌لال كه‌سیك بوو كه‌پیش بینی ڕووداوه‌كانی ده‌كردو سیاسیانه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌جوولاوه‌.به‌رێوه‌به‌رێكی كارامه‌ بوو،ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه‌ پیش بینی كردبوو،هه‌موویان به‌ كرده‌وه‌ هاتنه‌ پێشمان وئه‌م شۆرش وئه‌زموونه‌ی ئیستاشمان له‌میژ بوو له‌ لایه‌ن ئه‌م رابه‌ره‌ بلیمه‌ته‌وه‌ شیكاری بۆ كراوه‌.

بیگومان رۆڵی ئه‌م سه‌ركرده‌ رۆحیه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز له‌ بیر نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناپێته‌وه‌و كورشان وكچانی گه‌له‌كه‌مان سنگ به‌سنگ وپشت به‌ پشت یادی ده‌كه‌نه‌وه‌.یادی مامۆستای ڕێنیشانده‌ر،هه‌وێنه‌ بۆ به‌رخودان وشێلگیرترمان ده‌كات له‌بڕینی ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانمان.
ڕێکه‌وت: 2016-07-14 18:58:31
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی