له‌سه‌رهێل 134
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كودەتا لە توركیەو ئەگەرەكان!

كودەتای ئەو ساڵی توركیە یانی پێنجەم كودەتای سەربازی ئەو وەڵاتەیە بەسەر حكومەتدا كە پێنجەم كودەتا و هەڵگەرانەوەی سوپا جیاوازی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەكانی پێش خۆی. سوپای توركیە بە پارێزەری دەستوورى ئەو وەڵاتە دەناسرێ و لە رابردووشدا هەر هەنگاوێكی نابێ بە دروشمی پاراستنی دەستوور بووەو پشتیوانیان لێ كراوە و سەركەوتووش بوون، بەڵام ئەوەی ئەم جار لەگەڵ ئەوەی بەبەرنامەیەكی تۆكمە كرابوو، بەڵام هەر زوو بە پشتيوانی خەڵك ئودوغان توانی شكستی پێ بینێ و بەشێكی زۆریان لێ بگرێ و تا ئەندازەیەكی باش لاوازیان بكات. بەڵام ئەوەی روونە لە دوای كودەتاكە ئەوە ئودوغانە كە دەست كراوەتر دەبێ لە ئاڵوگۆرەكانی ناوسوپا و زیاتر كردنی هێژموونی خۆی تیایدا. دووهەم ئەوەی كە روونە بیانوویەكی باشە بۆ لاواز كردنی سوپا و كەمكردنەوەی ئەو دەورەی هەیەتی و لێسەندنەوەی پێناسەی پاراستنی دەستوور و لە دوای ئەوانەش ئاڵووگۆڕی هەنگاو بەهەنگاو لە دەستوور بەو شێوەی گە خۆی دەیهەوێ. ئوردوغان لەگەڵ ئەوەی توانی شكست بە سوپا بێنێ هاوكات جارێكی دیكە پێگەو توانای جەماوەری خۆی نیشانی نەیارو رەقیبەكانی ناوخۆی له توركیە دایەوە، كە ئەوەش زیاتر لە رابردوو هانی دەدا بۆ تاكرەوی و بەرەو پێشبردنی بەرنامەكانی كە چەند ساڵێكە كاری بۆ دەكاو بەشێوەی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ سازدەكرا. لەلایەكی دیكە ئەو رووداوە سەربازیەی ئەو جار بەشێوەیەكی رەها دەستی حكومەت و ئوردوغان دەكاتەوە بۆ بنبڕكردنی جەماعەتی گولەن لە توركیە،و كۆبوونەوەی تۆراو دڵشكاوەكانی ناو پارتی دادو گەشەپێدان لە دەوری ئوردوغان،

كە وایە ئەم كودەتایە بەخێر شكایەوە بۆ ئەوردوغان.

هەڵوێستی ه د پ مەنتقی ترین هەڵوێست بوو لەو هەل و مەرجەدا چوونكە سەركەوتنی كودەتاچیەكانی سوپا بە عەمەلی گەرانەوەبوو بۆ دواوەو كوردیش مێژوویەكی باشی لەگەڵ ئەوانەدا نیە. بەو هیوایەی لە دوای مەحكوم كردنی كودەتاچیەكان لەلایەن پارتی دیموكراتی گەلان (ه د پ) لاپەرەیەكی نوێ بەرووی پرسی كورد لەو وەڵاتەدا بكرێتەوە.

لایەنێكی دیكەی باشی شكستی كودەتا لە توركیە ئەوەیە كە بە رووخانی حكومەت لەو وەڵاتە تەوازونی هێز لە ناوچەكە گۆرانی بەسەردا دەهات و لە رابردوودا وەك بینیمان توركیە لە بەرەی دژایەتی سیاسەكانی رژێمی ئێران و هاوپەیمانەكانی دا بوو، كە بە رووخانی بۆی هەبوو سیاسەتی توركیە پێچەوانە بووایەتەوە یان ئەوانەی حكومەتی دوای كودەتا پێكدێنن بكەونە ژێركاریگەری رژێمی ئێران و باقی هاوپەیمانەكانی و بازنەی دژبەرەكانی سیاسەتی تێكدەرانەو ماڵوێرانكەری رژێمی ئێران لە ناوچەكەدا بەرتەسكتر دەبوویەوە. وە ئەوەش زیانێكی جوبران نەكراوە دەبێ بۆ سەقامگیری ناوچەكە.

لە كۆتایی دا بەو ئاكامە دەگەین كە ئەگەر چیی ئوردوغان و حكومەتی ئاك پارتی هەڵەو كەم و كوڕی زۆری هەبووە بەتایبەت بە نیسبەت كورد لەو وەلاتەدا بەڵام دەبێ ئەو راستیە لە یاد نەكەین دۆزی كورد لە باری سیاسی لە توركیە پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوەو بە لە ناوچوونی حكومەتی ئاك پارتی بە ئەگەری زۆر ئەوەی بەدەستی هێناوە لە دەستی بچوایە.
ڕێکه‌وت: 2016-07-16 20:54:11
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی