
رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 31ی پووشپەری 1395 لە گوندی واژەی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بەرێوە چوو.
لە سەر مەزاری رێبەری پایەبەرز و كوچكردوومان بە ئامادەبوونی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات و ژمارەیێكی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەبات لە پارێزگای سلێمانی شەشەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی بەرز راگیرا.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە دەقیقەێك بێدەنگی و فاتیحاێك بۆ روحی پاكی جەنابی مامۆستا و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.
پاشان لە لایەن بەرێز كاك رێبواری حسینی ئەندامی سەركردایەتی سازمانی خەبات بەخێرهاتنی میوانانی رێورەسمەكە كرا. لە بڕگەی دواتر تاجەگولینەیێك بە نیشانەی قەدر و پێزانین بۆ كەسایەتی نەمری جەنابی مامۆستا لە لایەن بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان لەسەر گۆری مامۆستای نەمر داندرا. لە پاش خوێندنەوەی پەخشانێكی كورت داوا لە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات كرا بەم بۆنەوە پەیامی خوی پێش كەش بكات. بەرێز بەرێوەبەری گشتی لە پەیامی خویدا تیشكی خستە سەر كەسایەتی مامۆستا و رەنج و خەباتی چەندین ساڵەی بەرێزیان لە ماوەی ساڵیانی تێكۆشانیدا و هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە چەندین هەڵویست و روانگەی جەنابی مامۆستا لەسەر پرسە نەتەوەیی و گشتیەكان لە كاتە هەستیارەكانی مێژووی گەلی كورد كرد كە بەشێكن لە مێژووی پڕ شانازیی ئەو كەسایەتیە مەزنەی گەلەكەمان.
لەدوای وتەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات پەیامی لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان و کۆمیتەی 17 ی ڕێکخستنی چوارتای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پەیامی چەندین كەسایەتی خوێندرایەوە و هاوكات لەناوئاخنی رێورەسمەكەش چەندین پەخشان و شیعر بە بۆنەی شەشەمین سالیادی كۆچی دوایی جەنابی ماموستا پێش كەش كرا.

ڕێکهوت: 2016-07-23 11:22:29
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





