
رۆژانی 25 و 26ی پووشپەری 1395 لە وەلاتی پاریس كۆبوونەوەی نێوان دەورەیی شۆڕای میللی موقاومەتی ئێران بەرێوەچوو. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك ئەندامی چاودێر لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداری كرد و لە چەند وتەیێكدا ئاماژەی بە دۆخی كوردستان و بزووتنەوەی رەوای گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و هەروەها تێكۆشانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانی كرد.
كۆبوونەوەی شۆرای میللی موقاومەت كە هەموو سالێك بەرێوە دچێ و تێیدا لە ئاكامی باسێكی تێروتەسل لەسەر دۆخی خەبات دژی رژیمی ئاخوندی ئاماژە بە چەندین خاڵی گرینگ كرا.
لەبەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكە لە باسی تررۆیسمی ئاخوندی و سیاسەتە تێكدەرەكانی رژیمی ئێران لە وەلاتانی عێراق و سوریا و یەمەن، رژیمی ئاخوندی مەحكووم كرا و بە پێچەوانەی ئیدعای دەسەلات بۆ ناوزەدكردنی سوریا وەك قوولایی ستراتژیی رژیم و بە فیرودانی سەرمایەی ئێران بە زەلكاوێك شوبهێندرا كە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر رژیم تێدا دەچەقێ. هەروەها چەندین تەوەری تر وەك بەرنامەی ناوكەیی و هەڵژباردنەكانی ئەمواییەی مەجلیسی خوبرەگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بە تایبەتی بزووتنەوەی ئیعترازییەكانی ئێران تاوتوێ كرا و رێگە چارەی رووخانی دەسەڵات بە تاكە رێگەی رزگاری گەلانی ئێران زاندرا.
جێگەی باسە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە رۆژی یەكەمی كاری شۆرای میللی موقاومەت وتەی پێش كەش كرد و لە وتەكانیدا تیشكی خستە سەر جولانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و باسی پەرەدان بە خەبات دژی دەسەڵاتی ئاخوندی كرد و تیشكی خستە سەر بریاری سازمانی خەبات بۆ وەئەستۆ گرتنی بەشێكی زیاتر لەو خەباتە هەمەلایەنەیە لەبەرانبەر دیكتاتۆری ئاخوندی و پێداگری لە سەر هاوكاری و هاوئاهەنگی خەباتی گەلی كورد لەگەڵ خەبات و خۆراگری سەرەتاسەری ئێران كردەوە. بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە قسەكانیدا پێداگری لەسەر هاوپەیمانەتی لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران كردەوە و هیوای خواست سنووری هاوكاری نیوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی دژبەری رژیمی ئاخوندی بەردەوام لەپەرەسەندن و گەورەبوونەوەدا بێ.



ڕێکهوت: 2016-07-25 17:05:48
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





