
رۆژی 24ی گەلاوێژ ئاخوند رۆحانی سەرەك كۆماری رژێم، سەردانی پارێزگای كەهكیلویەو بویرئەحمەدی كرد. رۆحانی بەشێك لە وتارەكەی تایبەت كردبوو بە كار و پیشەی لاوان و تیایدا لە درۆ و بەڵێنی سەر خەرمان هیچی نەهێشتەوەو وتی: ئەمرۆ یەكێك لە ئامانجەكانی ئێمە ئەوەیە كە جیلی نوێ و لاوان بخەینە سەر رەوتی كارو پیشەی گونجاو لەگەڵ زانست و پسپۆڕیان.
بەو شێوە بەڵێن دەدا بۆ ملوێنەها كەس لە لاوانی بێكار، كار و پیشەی گونجاو لەگەڵ پسپۆریەكانیان برەخسێنێ. بەڵام سەیركەن ئەو ئاخوندە بەنەوشە، چەند تێڕ دوای ئەوە، چ رێگەیێك بۆ ئەو بەڵێنانەی دەخاتەروو دەڵێ: یاسوج دەتوانێ لە باری دەرمانی گیاییەوە گۆڕانی گەورە لە وەڵاتدا بێنێتە ئاراوە، بەشی زانستی راسپێردراوە بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەدا كار بۆ لاوان بدۆزێتەوە.
یانی ئەگەر گوێ بە قسەی پێشوویشی نەدەین كە ووتی بۆ هەر لاوێك كار و پیشەی گونجاو لەگەڵ زانست و پسپۆریەكەی دەدۆزینەوە، ئەو بەڵێنەی دای رەخسانی هەلی كارە لەباری دەرمانی گیایی، بۆ چەند كەس هەلی كار دەرەخسێنێ؟
بەو قسانە دەڵێن بەڵێنی سەر خەرمان كە ئەوەش لە كاتێكدایە ئامار گەلێك كە دەسەڵاتداران و بەرێوەبەرانی رژێم سەبارەت بە بێكاری لە ئێران بڵاودەكەنەوە، زۆر لەوە زیاترە كە بەو رێكارانەی رۆحانی چارەسەر بكرێ. بۆ نمونە دوو رۆژ لەوە پێش جێگری وەزیری كاری رژێم رایگەیاند لە ئێراندا 6 بۆ 7 ملوێن كەسی بێكار هەیە. هەر چەند ئەوە روونە كە ئاماری دروست و تەواو زۆر لەوە زیاترە. هەر چەند رۆژێك پێش ئێستا مۆرەیەكی رژێم لە ئوستانی هەمەدان كە بەرێوەبەری گشتی فەنی و حیرفەیی ئەو پارێزگایە رایگەیاند: لە 10 ساڵی داهاتوودا ئاماری بێكاری لە وەڵات دەكاتە 13 ملوێن كەس. دیسان بە پێی وتەی خودی دەسەڵاتدارانی رژێم لە ئێستادا ژمارەی بێكاران لە ئێرانی ئاخوند لێدراودا زۆر لەوە زیاترە. بۆ نمونە رۆژی 25ی جۆزەردان كارناسێكی رژێم بەناوی ئیبراهیم رەزاقی رایگەیاند، لە ئێران لە نێوان 12 بۆ 15 ملوێن بێكار هەیە. لە درێژەداو لە چوارچێوەی كێشەی باندیی دا، دەستی ئاخوند رۆحانی لەبەر درۆكانی خستەڕوو و گووتی: 12 بۆ 15 ملوێن بێكار لە كاتێكدایە كە حكومەت بەردەوام رایدەگەیێنێ كە 2 بۆ 3 ملوێن بێكار بوونی هەیە بەڵام ئەوە بۆ داپۆشینی ئەسڵی مەسەلەكەیە.
پێویست ناكا دوور كەوینەوە هەر دوێنێ ئاخوند رۆحانی لە لابەلای ئەو بەڵێنانەی دا، ئاشكرای كرد كە قسەكانی سەبارەت بە رەخساندنی هەلی كار لە درۆ زیاتر هیچێك نیە. ئەویش ئەوە بوو كە گووتی: ئەگەر ژمارەیەك لە ناوەندەكانی سەرمایەگوزاری ئەگەر سەرمایەكانیان وەگەر خەن، لە دوای 6 مانگ بۆ ساڵێك، دەتوانن ژمارەیەك لە لاوان بگرنە خۆیان!
جێی سەرنج ئەوەیە كە زیاتر لە سێ ساڵە ئەو ئاخوندە درۆزن و تەڵەكەبازە بووەتە سەرەككۆمار، تا بەڵێنی 6 مانگی دیكە دەدا ئەویش بە ئەگەر و ئەمما.
ئایا ئەم شێخە بنەوشە وابیر دەكاتەوە كە بەو درۆیانە دەتوانێ لاوان لە خشتەبەرێ و فێڵیان لێ بكاو توڕەیی چەند ساڵەیان لە رژێم هێمن كاتەوە؟ وەلامەكەی دەكرێ بەرەوڕوو بوونەوەی لاوان لەگەڵ هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران بێ.
ڕێکهوت: 2016-08-15 18:07:16
بهشی ( لاوان )

ڕێکهوت : 2022-06-30


دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





