له‌سه‌رهێل 93
شه‌ممه‌ 27 خه‌رمانان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سووكایەتی و سەركووتی منداڵانی كار لە نیزامی ئاخوندیدا

 دیاردەی كاركردنی منداڵان لەژیر دەسەڵاتی ئاخوندی دا یەكیكی ترە  لە هیماكانی ستەم و چەوساندنەوەی ئەو دەسەلاتە نگریسە.

ئەو منداڵانەی بەهۆی فەقری خانەوادەوە بە ناچاری و پیش وەختە دەچنە بازارەكان و بۆ بەدەست هینانی بریك بژێوی دەست دەدەنە كارگەلیكی تاقەت پرۆكێن، ئەو جیلە خەسار لێكەوتووترین پیكهاتەی كومەڵگەن كە تەنانەت لە كەشی خانەوادەو ژینگەی راهێنان و تەندروستیەكی شیاویش بیبەش دەبن، لە هەلومەرجێكی نا ئەمن و دانەمەزراو جێ دەگرن و لەگەل ئەوەشدا كە تەنانەت لە ساكارترین پێداویستیەكانی مرۆڤ بێبەشن، بەناچاری پەنا بو كار گەلێكی قورس و تاقەت پرۆكێن دەبەن.

ئەوان لەگەل بوونی ئەو وەزعیەتە ناخ هەژێن و چەوساندنەوەی بەردەوام، لەگەل لیدان و بگرە و بكووتەی رژیم ئامانیان لێ هەڵگیراوە و ناو بەناو دەكەونە بەر هێرش و سووكایەتی و بێرێزی پێكردن. 

یەكێكی تر لە هۆكانی چەوساندنەوە و سووكایەتی بە مندالانی كار، تاشینی سەریانە، كە شارەداری كرماشان دەستی كردووە بە تاشینی سەری منداڵانی كار لەو ناوچەیە، كە روژنامەی لۆكاڵی ( باختر) ئاماژەی بەوە كردووە كە شارەداری كرماشان بەهاوكاری كومەڵێك دامەزراوەی تر دەستی كردووە بە تاشینی سەری منداڵانی كار لە ناوچەكە، ئەم كردەوەیەش بە بەمەبەستی سووكایەتی پێكردن و ناساندنیان وەكو زیندانی و تاوانبارە.

بێگومان چەوساندنەوەو سووكایەتی كردن بەو مندالانە هەر بەوەندە كۆتایی نایە، بەڵكو لەدرێژەی ئەو پرۆسەیە بە ناردنی ئەوان بو گرتووخانەی ناسراو بە ( كۆمەڵگای چاوگەی سپی) لەوێشدا دەكەونە بەر لێدان و شكەنجەی بەكرێگیراوانی رژیم.

ئەنجامدانی ئەو كردەوە قێزەونە لە لایەن مەئمورانی سەركووتگەری رژیم لە ناوچەی كرماشان لە ئەنجامی سیاسەتێكی دیاری كراوەوەیە و ئامادەكاری پێش وەختی بۆ كراوە. هەر بەپێی گوتەی سەرۆكی رێكخراوی بێهزیستی ئەو دامەزراوە بەناو یارمەتی گەیاندنە دەیهەوی لەسەرەتای مانگی خەرمانان لە گەڵاڵەیەكی هاوبەش لەگەل دەزگای دادوەری و هیزی سەركوتگەری نیزامی مندالانی كار كۆبكەنەوە و  بە وەرگرتنەوەی مافی خاوەندارێتی لە كەس و كاریان ئەوانە بنێرن بو ئوردوگای تایبەت.

جیا كردنەوەی مندالانی كار لە خانەوادەكانیان و ناردنیان بو ئوردوگا لە هەل و مەرجیكدایە كە زیاتر لە 85 لە سەدی ئەوانە خاوەنی خانەوادەن، وە رژیم بەو كارە حەقی ژیان لەگەل خانەوادە لەو جیلە زەوت دەكات. 

كارەساتی ستەم و چەوساندنەوەی مندالانی كار لە نیزامی ولایەتی فەقیە ئەوەندە كارەسات بارە كە تەنانەت یەكیك لە مورەكانی رژیم بەناوی ( تاهیرە پەژوهێش) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ناسراو بە پشتیوانی لە مندالانی كار ( لە كۆیلەیی مندالان لە دەروازەی غار تا ئەو مەدرەسانەی كە منداڵیان خوش ناوی) قسەی كردووە.

ئەم دیاردە قێزەونە كە بەرهەمی ئەو دەسەڵاتەیە لە كاتیكدایە كە مۆرەكانی رژیم لەژێر دەسەلاتی عەلی خامنەیی لەرێگەی بەتالان بردنی سەرچاوەكانی ئێران كە مافی خەڵكی ئێرانە ، لەشیوەی حەق دەستی سەرسورهێنەر گیرفانی خۆیانی پێ پڕ دەكەن و یا ئەوەی كە بو ئامانجە شەرەنگێز و زێدە خوازیەكانیان دەیكەنە تێچووی شەڕی گلاویان لەدژی خەڵكی سوریە، وە یان دەچێتە ناو گیرفانی هەرگیز پڕ نەبووی رێكخراوە ترۆریستیەكان لە ولاتانی ناوچەكە.

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2016-08-21 18:34:41
به‌شی ( وتاری کۆمه‌ڵایه‌تی )





دیمانه

سیاسی