نوێترین ههواڵهکان
پەیامی ریكخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی پێنجی خەرمانان 36 مین ساڵیادی پێكهاتنی سازمانی خەبات ی كوردستان
ئەندامان و دۆستانی سازمان خەباتی كوردستانی ئێران
خەلكی خۆراگر و تێكۆشەری كوردستان !
بەبۆنەی پێنجی خەرمانان 36مین سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە ناوی دەستەی بەریوەبەری ریكخراوەكەمان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەین وهیوای زیاتر پێشكەوتن و گەشەسەندنی سازمانە تێكۆشەرەكەمان دەخوازین و خۆمان بە خۆشحال دەزانین لە سازمانێكدا كاردەكەین جێگە و پێگەی دیارە لە مێژوودا لەچوارچێوەی خزمەت بە نەتەوەكەمان و یەكێكین لەو سەدان كەسەی رێبواری ئەو رێگا پیرۆزەن . جێی خۆیەتی لەم یادە پیرۆزەدا درود و سلاو بنێرین بۆ رۆحی پاكی دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە سەروی هەموویانەوە مامۆستای تێكۆشەر و رێبەری دڵسۆزی نەتەوەكەمان مامۆستا سید جەلال حوسێنی كە رۆلی سەرەكی هەبوو لە دامەزراندن و گەشانەوەی سازمان.
سازمانی خەبات بە درێژایی مێژووی 36 ساڵەی بە زۆر قۆناغی سەخت و دژوار تێپەری و دوژمن بە كەلك وەرگرتن لە هەموو جۆرە كەرەستە و پلانێك وەكو تیرۆر كردنی كادر و پێشمەرگە قارەمانەكان كە ببوونە هۆی هەراسانكردن و ترس و دڵەراوكێیان و هەروەها هەولدان بۆ تیرۆركردنی ئەندامانی سەركردایەتی و بەرێوبەری گشتی و فشار هێنان بۆ بنەمالەی پێشمەرگە و ئەندامانی سازمان و هەروەها چەندین هەولی شكست و خواردووی دیكە ، هەولیدا سازمانی خەبات لە مەیدانی بەربەرەكانێ دژ بە رژێم و بێدەنگ كردنی لە ئاست ئەو زوڵم و زۆریانەی لە خەلكی كوردستانی دەكرد دەربكات ، بەلام ئەوەی جێگەی شانازییە نەك تەنیا ئەو فشارانە نەیانتوانی مەیدانی پێ چۆل بكەن بەلكو زیاتر لە جاران لەسەر درێژە دان بە ئامانجی پیرۆزی شەهیدان و نەتەوەكەمان سوورتر و بە بڕشتر لە سەر تێكۆشانی مافخوازانە بەردەوام بووە .
سەرەرای ئەوەی لە ماوەی ساڵیانی رابردوو شاهیدی گۆرانكاریی زۆر بەرچاو بەسەر سیستەمی حوكمرانی و نیزامە دیكتاتۆرەكان بووین لە ئاستی ناوچەكە و لە ئێستاشدا گۆرانكارییەكان زۆر بە خێرایی لە حالی رودانن، دەسەلاتی ملهوری ئاخوندی بە هوی سیاسەتی سات و سەودای وەڵاتانی رۆژئاوایی بە شێوەی كاتی توانیویەتی لەسەر حوكمی نارەوای بمێنیتەوە. رژێمی ئاخوندی بێ هیچ رەچاوكردنێك بۆ یاسا نێونەتەوەییەكان و مافەكانی مرۆڤ ستەم و چەوسانەوەی خەلكی زیاتر كردووە بەبیانووی نائەمن كردنی ولات بەسەدان لاو و كەسایەتی وخەلكی بێدیفاعی كوردی دەستبەسەر كردووە و رێژەیەكی بەرچاویشی لە سێدارەداوە و بە سەدان كەسی دیكەش چاوەروانی جێبە جێ كردنی حوكمی لە سێدارەدانیانن لەلایەن رژێمی خوێنمژی ئێرانەوە . بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە هاوتەریب لەگەڵ هەموو ستەم و ناحەقیانە بزووتنەوە گەلی زۆر بە هێز لە ئاستی گشتی ئێراندا لە تێكۆشان دان و نارەزایەتیەكی بەربڵاوی جەماوەریی بوونی هەیە كە بیگومان چاوەریێ دەرفەتێكی شیاو دەكەن تا رقی چەندین ساڵەی خۆیان بە رووی دەسەڵاـدارانی ئێران بتەقێننەوە.
حاشا هەڵنەگرە پێك هێنانی هاوپەیمانیەك لەنێوان هَیز و لایەنەكانی كوردی دژ بە رژێمی ئاخوندی زیاتر لەجاران هەستی پێدەكرێ و هەر بۆیە ئێمە لە رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران داوامان ئەوەیە كێشە و ناكۆكیەكان وەلا بنرێن و هەوڵ و كاركردنەكان بۆ یەكریزییەكی نەتەوەییانە زیاتر بكرێن و بە خەباتێكی هەمەلایەنە كۆتایی بە سێبەری ستەمی ئاخوندانی دیكتاتۆر بهێندرێ و ئازادی و دیموكراسی وەدی بێ .
جارێكی دیكە ئەم یادە پیرۆزە لەگشت خەلكی تێكۆشەری كوردستان و هەروەها ئەندامان وپێشمەرگە و دلسۆزانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆزبێت
بژی سازمانی خەبات
سەركەوێ خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان
بهشی ( لاوان )

رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
5خەرمانانی 1395
بهشی ( لاوان )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: پەیامی ریكخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی پێنجی خەرمانان 36 مین ساڵیادی پێكهاتنی سازمانی خەبات ی كوردستان

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
بهشی : ههواڵی ئێران
رۆژ: 2023-06-01