
رۆژی هەینی رێكەوتی 5ی خەرمانانی 1395 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات بە ئامادەبووانی ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و پێشمەرگە و دۆستانی سازمان رێورەسمی یادكردنەوەی 36مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی و فاتیحایێك بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی كوردستان دەستی پێكرد. پاشان وتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز كاك ریبواری حسێنی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش كەش كرا . دواتر پەیامی رێزدار كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات پێش كەش كرا. لەدوای پەیامی بەرێوەبەری گشتی شاعری خامەرەنگین بەرێز كاك فەرهاد برادۆستی شیعرێكی بە بۆنەی سی و شەشەمین سالیادی سازمانی خەبات پێش كەش كرد. دواتر پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی رێكخراوی لاوانی خەبات پێشكەش كرا و دوای ئەو پەیامەش پەیامی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شەكیلا موسەننەفی ئەندامی رێكخراوی ئافرەتان پێش كەش كرا.
لەناوئاخنی رێورەسمە كە چەندین شیعر و پەخشان پێش كەش كران و هەروەها لە لایەن كۆری هونەری سازمانی خەبات و هونەرمەندان كاك گۆران و كاك میهریار چەندین سرود و گۆرانی پێش كەش بە ئامادەبووانی رێورسمەكە كرا.
بەشی فەرمی رێورەسمەكە كۆتایی پێهات و یادەكە بە شایی و هەڵپەركێ تادرەنگانێكی شەو بەردەوام بوو.
ئەو حیزب و لایەنانەی كە بە پەیام و سەردان پیرۆزبایی ئەو یادەیان لیكردین بریتین لە:
رێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران
پارتی كۆماری كوردستان
پارتی لیبرال دیموكراتی كوردستان
لیژنەی ناوچەی رزگاری لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئیدارەی میحوەری باشیك
كومیتەی هەولێر و سلێمانی سازمانی خەبات ی كوردستان

ڕێکهوت: 2016-08-27 18:18:43
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





