
رۆژی شەممە رێكەوتی 6ی خەرمانانی 1395 تەزاهوراتێكی گەورە لە لایەن ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەری ئیعدامەكانی ساڵی 1367 لە شاری ستكهۆڵمی وەڵاتی سوئید بەرێوەچوو. لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربووان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوئید سیاسەتی ئیعدام بە گشتی و بە تایبەتی كوشتاری بە كۆمەڵی 30 هەزار ئازادیخوازیان لە ساڵی 1367 بە توندی مەحكووم كرد و دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێرانیان شەرمەزار كرد.
جێگەی باسە بەشێك لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی سوئید لە هەیئەتێكدا بەسەرپەرشتی بەرێز كاك كاك یەحیا رەسوڵی ئەندامی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە دا كرد و لە پەیامێكدا وتەی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەباتیان پێش كەش بە ئامادەبووانی خۆپیشاندانەكە كرد.
بەرێز كاك یەحیا رەسوڵی لە پەیامەكەی دا وێرای مەحكوو م كردنی ئەو جینایەتە مەزنە و شیكردنەوەی لایەنەكانی كارەساتەكە ووتی : ئەوەی جێگەی خوشحالیە ئەوەیە كە لە ئێستا دا ئیرادەیێكی گەورە بوونی هەیە بۆ بڵاوكردنەوە و ئاشكراكردنی زیاتری لایەنەكانی ئەو كارەساتە لە ئاستی دەرەكی و لەسەر هەموو ئازادیخوازان زەرورە كە تێكەڵ بەو هەڵمەتە بن كە دەستی پێكردووە.
هەروەها لە درێژەی پەیامی سازمانی خەبات دا هاتبوو: سازمانی خەبات ی كوردستان لەو تەوژمی درندایەتیە بێ بەش نەبووە و لەو ساڵە دا 5 رۆڵەی قارەمانی بەناوەكانی شەهید عەبدوڵلا هەمزە، شەهید خەلیل جەعفەری، شەهید تاهیر یاكوباوایی، شەهید غەففور ئەحمەدی و شەهید حەسەن سەلیمی تیرباران و شەهید كران.
هەروەها لە درێژەی پەیامەكەدا داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كراوە چاو لە ئاستی ئەو جینایەتە نەبەستن و پێویستە بە هەوڵیكی هەمە لایەنە عەداڵەت بچەسپێ و جامی ژەهری مافی مرۆڤ لە خواردی دەسەلاتدارانی ئێران بدرێ.

ڕێکهوت: 2016-08-29 16:41:14
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





