
رۆژی شەممە رێكەوتی 6ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 27ی ئاگۆستی 2016، ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی سازمانی موجاهیدین بەشداری گربوونەوەیەكیان بۆ بەرز راگرتنی یادی 28 ساڵەی شەهیدكرانی بە نارەوای زیاتر لە 30 هەزار بەندراوی ئازادیخوازی ئێرانی و كورد لە ساڵی 1367 لە چاڵەرەشەكانی رژێمدا كرد.
شایانی باسە لەو گربوونەوەیەدا ژمارەیەك كەسایەتی عەرەب و نۆروێژی وتاریان دا كە هەر بەو بۆنەوە بەرێز كاك عەلی بەهرامی پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی خوێندەوە.
لە پەیامەكەی كۆمیتەی نۆروێژدا وێرای مەحكوم كردنی جینایەتی درندانەی رژێم لە شەپۆلی ئێعدامی زیندانیان لە ساڵی 67، تیشك خرایە سەر جینایەتەكانی رژێمی خومەینی لە كوردستان و كوشتاری خەڵكی بێ تاوان لە ماوەی 37 ساڵ دەسەڵاتداری رەشی ئەو رژێمەدا. هەروەها لە بەشێك لە پەیامەكەی سازمانی خەباتدا ئیشارە بە ئێعدامەكانی ئەم دوایانەی چالاكانی كوردی سوننی مەزهەب كرابوو.

ڕێکهوت: 2016-08-30 17:37:41
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





