
رۆژی شەممە رێكەوتی 2ی خەرمانانی 1395 بەرامبەر بە 10ی سێپتەمبێری 2016، رێورەسمی 5ی خەرمانان، یادی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆستان و ئەندامانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و نوێنەری ژمارەیەك لە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیەك راوەستان وەك رێزێك بۆ گیانی پاكی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل و سرودی نەتەوەیی "كوردم ئەمن" دەستی پێكرد.
پاشان پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەلایەن رێزدار عەبدوڵای قادری بەرپرسی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتەوە پێشكەش كرا. لە پەیامی كۆمیتەدا وێرای بەخێرهێنانی نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەكان و ئامادەبوانی رێورەسمەكە، ئاماژە بە مێژوو و زەروورەتەكانی پێكهاتنی ئەو تەشكیلاتە و بەرنامەو سیاسەتە نەتەوەییەكانی سازمانی خەبات كرابوو.
دوابەدوای پەیامی كۆمیتەی نۆروێژ، رێزدار كاك بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد. كاك بابەشێخ لە وتەكانی ئیشارەی بە رابردووی سازمانی خەبات بەتایبەت هەڵوێستەكانی لە بەرامبەر داگیركەرانی كوردستان كرد و مێژووی فیداكاری و خۆراگری سازمان لە قۆناغە جیاوازەكانی بە كورتی خستەبەرباس. كاك بابەشێخ هەندێ لە سیاسەت و بەرنامەی سازمانی خەباتی كوردستانی لە هەمبەر رژێمی ئێران و رەهەند و شێوەكانی خەبات لە بەرامبەر ئەو رژێمە دیكتاتۆرە بەتایبەت خەباتی چەكداری و پێشمەرگانە و زەروورەتەكانی ئەو شێوە خەباتەی روون كردەوە.
كاك بابەشێخ حسێنی نزیكی و دۆستایەتی هێز و لایەنە سیاسیە كوردستانی و ئێرانیەكانی بە هۆی سەرەكی سەركەوتن پێناسە كرد و ئامادەیی سازمانی خەباتی بۆ هەر جۆرە نزیك بوونەوەو هاوكاری كردن دەربڕی كە لە راستای هێنانەدیی ئاواتەكانی گەلی كورد و دژایەتی و روخانی رژێمی ئاخوندان دا بێ. لە وتەكانیدا بەرێز كاك بابەشێخ تیشكی خستەسەر مەسەلەی ئاشتی خوازی گەلی كورد و باوەری سازمانی خەبات بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسە نەتەوەییەكانی كورد، بەڵام بەهۆی ئەوەی رژێمی ئێران وەڵامی هەموو داواكانی ئێمەی بە شەڕ و سەركوت و ئێعدام دەداتەوە، بۆیە ئێمە كار بۆ رووخان و لەناوچوونی دەكەین. هەر لەو بارەوە ئیشارەی بەوە كرد كە كاتێ لە ئێراندا هەڵبژاردنێكی ئازادو شەفاف بە ئامادەبوونی چاودێرە نێونەتەوەییەكان لە ئێران و كوردستان بكرێ و ئاكامەكانی شەفاف بێ ئێمە پێشوازی لێ دەكەین بەڵام كاتێ ئاخوندەكان هەموو شتێك خۆیان دەیبڕنەوە بە مانای ئەوەیە كە ئەو هەڵبژاردنەو ئەو رژێمە هیچ پێوانەیەكی دیموكراتی و ئازادیان نیەو بە باوەڕی ئێمە تاكە رێگەی ئەو رژێمە رووخانە.
بەشێكی دیكەی وتەكانی كاك بابەشێخی حوسێنی گرینگی دان بوو بەو سیاسەتە نێوخۆییانەی سازمانی خەبات كە ئەو تەشكیلاتە خاوەنی پرسێكی دیموكراتیكەو هەموو فكر و ئایدۆلۆژییە جیاوازەكان دەتوانن بێ فەرق و جیاوازی ئەندامی سازمانی خەبات بن و پلە تەشكیلاتیەكان ببڕن. هەروەها لە سازمانی خەباتدا بایەخ و گرینگی تایبەت بە ئافرەتان و لاوان و باقی چین و تووێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان دەدرێ.
دوابەدوای وتەكانی كاك بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات، دوو كەس لە لاوانی سازمان بە ناوەكانی سومەیە كەریمی و پەژاری یوسفی 36 مۆمیان بەبۆنەی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتەوە داگیرسان.
لە بڕگەیەكی دیكەدا كورتە فیلمێك سەبارەت بە مێژوو و قۆناغە جیاوازەكان و ئالووگۆڕەكانی سازمانی خەبات، لەلایەن بەشی راگەیاندنی كۆمیتەی ئوروپای سازمانەوە ئامادە كرابوو پێشكەش كرا.
لە دوای كورتە فیلمەكە ژمارەیەك لە ئەحزابی دۆست،پەیامیان پێشكەش كرد كە بریتی بوون لە
1- حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران
2- حیزبی دیموكراتی كوردستان
3-پارتی ئازادی
بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە پەیامیان هەبوو، هەروەها كاك جەعفەری حامیدی كەسایەتی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان چەند وتەیەكی سەبارەت بە مێژووی سازمانی خەبات و دەوری ئەو تەشكیلاتە لە كوردستان كرد و پیرۆزبایی لە ئەندامان و تێكۆشەرانی رێبازی سازمانی خەبات كرد و باسێكی تێروتەسەلیشی لە سەر وەزعی سیاسی جیهان و ناوچە و نەتەوەكەمان و رێكارەكانی سەركەوتن و رزگاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەكی كوردی كرد. وە ژمارەیەك لە هێز و لایەنە سیاسیەكان وەك: كۆمەڵی شۆرشگیری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، رێكخراوی یاری كورد، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بزوتنەوەی گۆران و كاك ئەنوەری پویا و مامۆستا مەلا ئەحمەدی ئیسماعیلی بروسكەی پیرۆزباییان ناردبوو كە بەهۆی كەمی كاتەوە تەنها ئیشارە بە ناوەكانیان كرا.
رێكخراوەكانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتەوە هەبوو كە لەلایەن خۆشكە كەژاڵی كاكەیی پێشكەش كرا.
لە كۆتایی بڕگەی یەكەمی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە نۆروێژ، شیعرێكی مامۆستاو رێبەری پایەبەرزی گەلەكەمان مامۆستا سەید جەلالدین حوسینی لە سەر پێشمەرگە بە ناوی "تاجی سەری هۆزن" خوێندرایەوە.
بڕگەی دووهەمی رێورەسمەكە بریتی بوو لە ئاهەنگ و هەڵپەركێ كە لەلایەن هونەرمەندی دەنگ خۆش كاك شێركۆ مەریوانی تا درەنگانێكی شەو بەردەوام بوو.

ڕێکهوت: 2016-09-12 14:15:01
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





