له‌سه‌رهێل 89
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئایا سەفەری رۆحانی بۆ نیۆیۆرك، هەنگاوێكە بۆ خواردنەوەی ژاراوێكی دیكە؟

 ئاخوند رۆحانی پێش دەسپێكی سەردانەكەی بۆ نیۆیۆرك، لە فرۆكەخانە سەبارەت بە هەلومەرجی مەترسیداری ناوچەكە نیگەرانی دەربڕی و دەمی لە ئاشتیەوە دەدا. ئەو قسانە هاوكاتە لەگەڵ تەئكید كردنەوە لە ناسكبوونی هەڵومەرجی ناوچەكە، لەلایەن هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم كە لە راگەیاندنەكاندا بڵاودەكرێنەوە.

راستی مەسەلەكە روونە كە هەر دوو تاقمی دەسەڵاتداری رژێم تەئكید لەسەر قەیراناویی بوونی ناوچەكە دەكەنەوە. لەگەڵ ئەوەدا رۆحانی پێش سەردانەكەی بۆ ونزۆئێلا و نیۆیۆرك تەئكیدی لە سەر ئەوەكردەوە كە هەلومەرجی ناوچەكە مەترسیدارە، لە هەمان كاتدا سەبارەت بە ئاسایشی رژێمەكەی نیگەرانی دەربڕی.

لە بەرامبەردا تاقمی خامنەیی هەر زوو روونتر لەو بارەوە تەئكیدی كردەوە. هەواڵدەری سوپاس پاسداران ناسراو بە "فارس" دەنووسێ لە بنەڕەتدا بەرجام بەرنامەیەكی ئەمریكایی بوو، بەو ئامانجەی لە كۆتایی دا "رۆهەڵاتی ناورەساتی نوێ" سازبكەن و لەو نێوەدا هەڵگرتنی ئابڵوقەكان لە سەر ئێران بەلایانەوە گرینگ نیە. هەر بەو بۆنەوە بەرجام بۆ ئەمریكا بەبێ رووداوەكانی ناوچە مانایەكی نیە، هەر بۆ ئەوەیە كە ئێستا ئەمریكا باس لە بەرجامی ناوچەیی دەكا. هەر لەو بارەوە رۆژنامەی وگن امروز، دەڵێ ئەمریكا لە رێگەی ئێف.ئا.تی. ئێف دەیهەوێ هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە دڵنیا بكاتەوە كە ئەگەر لە بەرجامیش شتێك بە رژێم بگات ئەوە لە مەسەلە ناوچەییەكاندا هیچێك بە رژێم ناگا.

بەو پێیه هەردوو تاقمی دەسەڵاتدار سەبارەت قەیران و وەزعی مەترسیداری ناوچەكە بۆ رژێم نیگەرانن.

ئێستا ئایا باندەكانی رژێم رێگەچارەیان بۆ رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانانە هەیە؟

تاقمی رەفسەنجانی ـ رۆحانی دەڵێ تا درەنگ نەبووە ژاری ناوچەیی بخۆینەوەو قسەكانی رەفسەنجانی سەبارەت بەوەی كە با ئێمە پێشتر دەست بۆ عەرەبستان درێژ بكەین، هەر لەو چوارچێوەدایە. یان كاتێ‌ رەفسەنجانی دەڵێ ئاڵمان و ژاپۆن بۆیە لەدوای شەڕی جیهانی پێشكەوتن چوونكە ئەرتەش و هێزی سەربازیان نەبوو!  دەیهەوێ بڵێ رژێمیش دەبێ دەست لە مەسەلەی سەربازی بەتایبەت لە سوپا كە هۆی ئەنجامدانی دەستێوەردانەكانی وەلی فەقیە لە ناوچەكەیە، هەڵگرێ. 

بەڵام باندی خامنەیی دەڵێ ژارخواردن مەترسیدارە. بەپێی نوسراوەی ماڵپەڕی حكومەتی راە دانا، گوێ رایەڵی و رێكەوتن لەگەڵ دژمن، دەبێتە هۆی سووكی و نمونەی ئەوەش سەدام، قەزافی، موبارەك و مورسی یە. یانی ئەو مەترسیە بەرەو روخانیان دەبا. هەر ئەوەی خامنەیی لە 25ی جۆزەردانی ئەو ساڵ گووتی: دابەزینی بێ كۆتایی كە بەرەو دەست هەڵگرتن لە ویلایەتی فەقیە و كۆڵەكە سەرەكیەكانی نیزامان دەبا لە ئەنجامدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاقمی خامنەیی بۆچوونێكی روونیان بۆ دەرباز بوون لەو هەل و مەرجە نیە. تەنیا ئەوندەیە بەردەوام مەترسیەكە بە گوێی خەڵكدا دەدەنەوە، ئەوە لە كاتێكدایە لە سوریە تازە هێزی یەكلاكرەوە نین و روسیە گلیمەكەی لە ژێر پێ دەرهێناون.

بە جیاوازی بۆچوونی ئەو دوو تاقمە، چ رێگەیەك لە بەردەم رژێمدا هەیە؟

بۆ وەلامدانەوەی ئەو پرسیارە سەرەتا دەبێ چاوەێك لە هەڵوێستەكانی هەر دوو تاقمەكە بكەین. باندی رەفسەنجانی رۆحانی كە دەڵێن دەبێ ژەهر بخۆین ئەگەر چی خۆیشیان لە ئاكامی ئەو ژارخواردنە ترسیان هەیە، چوونكە بەباشی لەوە تەێدەگەن كە دابەزین و پاشەكشەی بێ كۆتایی جیددیە و ئەنجامەكەی دەگاتە لێدانی ریشەی نیزام یانی ویلایەتی فەقیە و هەموو داروپەردووی نیزامەكەیان دەگرێتەوە. وە خۆیشیان لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدان و هەر مەترسیەك بۆ سەر رژێم هەموویان دەگرێتەوە، كە وایە خودی رەفسەنجانی و رۆحانیش لەو بن بەستەدا ماونەوە.

تاقمی خامنەییش لەلایەك دەڵێن دەست هەڵگرتن لە سوریە و ئامانجەكانیان، ئەنجامەكەی ئەوە دەبێ كە سبەی  لە كرماشان و هەمەدان ئیخەیان دەگیرێ و بەو شێوەیە تا كۆتایی یانی لادانی ویلایەتی فەقیە دەبێ برۆن، بۆیە نابێ هیچ پاشەكشەیەك بكەن، بەڵام لەلایەكی دیكە بەباشی دەزانن بەو هەلومەرجە نالەبارەی ئێستایان كە دەرئەنجامی ئابڵوقە و گۆشەگیری سیاسیە، ناتوانن بەردەوام بن. یانی راست تووشی ئەو هەلومەرجە بوون كە ناچار بوون مل بە ژارخواردنی ناوكەیی بدەن. كە وایە ئەمانەش لە بن بەستدان كە لە راستیدا تەواوی رژێمی ویلایەتی فەقیە لە بن بەستدایە.
ڕێکه‌وت: 2016-09-19 17:43:11
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی