له‌سه‌رهێل 79
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ترسی رژێم لە فەزای مەجازی!

و: چلچەمە

لە ئێستادا كە تازە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكردوەتەوە، شاهیدی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خوێندكاران و فەرهەنگیانی ئێران بوین كە ئەوەش یەكێكە لەو شتانە رژێم هەمیشە مەترسی گەورەی لێی بووە. یەكێك لەو مەسەڵانەی كە هۆیەكە بۆ مەترسیەكانی رژێم و بەردەوام تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە مەترسی نفوزی "دژمنی نیزامە" لە رێگەی ئینتێرنێت و كاردانەوەی لەسەر لاوان و هاندانیان دژ بە نیزام. نمونەیەك لەو قسانەی كە دەرخەری ئەو ترسیەیە، قسەكانی ئاخوند مەكارمی شیرازیە كە لە رۆژی 7ی ڕەزبەر لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ پاسدار ئەشتەری سەركردە هێزە سەركوتگەرەكانی ئینتزامی رژێم گووتی: بەداخەوە دژمن توانیویەتی لە رێگەی ئینتێرنێت و فەزای مەجازی كۆمەڵگەی ئێمە بەرەو كۆیلەیی تەواو بەرن.

دژمنان فەزای مەجازیان وەك داوێك بۆ لەناوبردنی جیلی لاوی ئێمە بەكار هێناوە، دژمنان لاوانی ئێمەیان كردۆتە ئامانج. لە نمونەیەكی دیكەدا تەلەفزیونی رژێم قسەی "عەسكەری" سەرۆكی راگەیاندنی میللی رژێمی بڵاوكردەوە كە دەڵێ: سەرۆكی راگەیاندنی نەتەوەیی پێداگری لەسەر پێویستی بەرنامەی درێژ ماوە بۆ ناساندنی ئیسلام كرد و گەتی: بەرنامەی راگەیێنەكانی دژمن دین و بنەمای خانەوادەی كردۆتە ئامانج و راگەیاندنی نەتەوەیی لەبەرامبەر ئەو هێرشە فەرهەنگیەدا، دەبێ رێ و شوێنی ژیانی ئێرانی- ئیسلامی بەباشی بە كۆمەڵگە بناسێنێ و لەو رێگەدا لەو ناوەندانەی تەئسیریان هەیە وەكوو مزگەوت و قوتابخانە كەڵك وەرگرێ. ئاخوند نووری هەمەدانیش رۆژی 7ی ڕەزبەر گوتی: پێكهێنانی ژووری فكر بۆ چالاكانی فەزای مەجازی حەوزەكانی عیلمیە پێویستەو ئێمە دەبێ لەبەرانبەر پروپاگەندەی دژمن ئامادە و تەیار بین. رۆژی 8ی ڕەزبەر ئاخوند محەمەد عەلی نكونام نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای چارمەحاڵ و بەختیار، وتی: سەرهەڵدانی فەساد لە كۆمەڵگە بەرهەمی هێرشی فەرهەنگی، ماهوارە، فەزای مەجازی و هەنگاوی بەربڵاوی دژمنە. بەڵام ئەو ترسە بەردەوامە، دەرخەری یەك راستیە، ئەویش ئەوەیە كە رژێم لە مەسەلەی سانسۆڕ گەیشتۆتە بن بەست و ئیتر ناتوانێ‌ بە سەركوت و سانسۆڕ بەر بە لاوان بگرێ كە روو لە دژمنانی سەرەكی رژێم دەكەن. ئاخوند مەكارمی شیرازی هەر لەو بارەوە ئەو راستیەمان بۆ پشت راست دەكاتەوە و دەڵێ: فەزای مەجازی پەردەیەك بوو لەلایەن دژمنەوە كە نە فیلتەر پێش پێ دەگرێ و نە پۆلیسی فەزای مەجازی بە تەواوی تەوانی كونترۆڵی بكا. بەڵێ دەبێ بە رژێم بوترێ كە ئیتر گ ئەو كوزە شكاو ئەو پەیمانە ڕژا" هەر چەندەتان دەوێ پۆلیسی "فەتا" دروست بكەن و سیستەم گەلی كونترۆڵ و فیلتەریگ دامەزرێنن، خۆشتان باش دەزانن كە هەرچیەك بكەن ناتوانن پێش بە هۆگری و چوونی لاوان بۆ ریزی شۆڕش و مقاومەتی ئازادیخوازان لە ئێران و كوردستان لە راستای روخانی رژێمە تاوانبارەكەتان بگرن، هەر بۆیە چاوەڕێی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی ئەو هەلومەرجە بن.
ڕێکه‌وت: 2016-09-30 17:43:46
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی