له‌سه‌رهێل 131
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە ئێران 20ملوێن كەس ناندەریان نیە!








ئاخوند حەسەنی رۆحانی ئیدیعای ئەوە دەكا كە ئابووری بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە، پێشتریش ئەو ئیدیعایەی كردبوو كە ئابووری داتەپیوی ئێرانی چارەسەر كردوە.

بەڵام ئەو ئیدیعایانەی ئاخوند رۆحانی پێچەوانەی راستی مەسەلەی ئابووری و كۆمەڵایەتی ئێرانە.

رۆحانی لە كاتێكدا ئەو ئیدیعایانە دەكا كە رۆژ لەدوای رۆژ ئاماری بێكاری لە ئێران بەرزدەبێتەوە.

بەرزبوونەوەی ئابووری لە كاتێكدایە كە كەسب و كارو جوڵەی وەبەرهێنان لە ئارادابێ. 

ئەو ئامار و ژمارانەی لەلایەن بانكی ناوەندی رژێمەوە لەبارەی پیشەو كەسب و كار و بێكاریەوە بڵاودەكرێتەوە، ئیدیعاو درۆكانی رۆحانی روون و ئاشكرا دەكا.

 

بەپێی نوێترین ئامار بوجەی خانەوادەی بانكی ناوەندی، لە ساڵی 1394 زیاتر لە 26.4 لەسەد لە خانەوادەكانی شار هیچ پیشەیەكیان نەبووە كە ئەو ئامارە لەچاو ساڵی رابردوو زیاتر لە 2.5 لەسەد زیادی كردوە.

دەسكەوتی درەوشاوەی ئاخوند رۆحانی لەباری ئابووریەوە، 5 ملوێن خانەوادە بێ پیشەن، كە ئەگەر بەشێوەی مامناوەند بۆ هەر خانەوادە 4 كەس دانێین، نزیك بە 22 ملوێن كەس لە ئێران ناندەریان نیە.

بەڵام روونە كە حكومەتی رۆحانی ئاماری بێكاری بچوك و كەم دەكاتەوە و لەو بارەوە رۆژنامەی حكومەتی "وەتەنی ئیمروز" بۆ رەدكردنەوەی ئامارەكانی رۆحانی لەبارەی بێكاری لە وەلاتدا، لە زاری نوێنەرانی مەجلیسی رژێمەوە دەنووسێ: هێندێ لە نوێنەرانی مەجلیسیش لە وتووێژ لەگەڵ راگەیێنەكاندا رایانگەیاندبوو بەرپرسانی دەوڵەت لە كۆبوونەواتی مەجلیسدا ژمارەی بێكارانیان نزیك بە 5 ملوێن كەس راگەیاندوە، بەڵام ئەوە روونە ئەو شاراوەكاریەی لەباری ژمارە و ئاماری دروستەوە، دەكرێ زەربەیەكی گەورەیە بۆ ئامار و دەوڵەت. (رۆژنامەی وەتەنی ئیمروز 8ی رەزبەری 1395)

هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی ئاماری بێكاری، لەروانگەوەیە كە بەرپرسانی رژێم لەو راستیە گەیشتوون كە مەسەلەی بێكاری چەندە هەڕەشەیە بۆ سەر نیزامەكەیان، بۆیە لەو هەڕەشەیە زۆر دەترسێن.

ئیسحاقی جیهانگیری جێگری یەكەمی رۆحانی لە كۆبوونەوەی سەرانسەری پاراستی تەواوی وەڵات، لەگەڵ ئیشارە بە بەربەست و ئەو مەترسیانەی لەسەر پاراستنی نیزامەكەیان هەیە، دیانی بەوەدا نا كە بێكاری وەك گەورەترین كێشەی بەردەم وەڵاتداو لەو بارەوە رژێم لەگەڵ ئامارێكی بەرزی بێكاری رووبەرووە. (هەواڵدەری فارس 13ی خەرمانانی 1395)

پێشتریش سەرۆكی ژووری بازرگانی ووتبووی بێكاری گەورەترین كێشەی وەڵاتەو وەزیری ناوخۆی رژێمیش لە ساڵی 1393 قەیرانی ئاو، بێكاری و هەژارنشینی بە سێ كێشەی گەورەی وەلات ناوبردبوو. (هەواڵدەری تەنسیم 26ی گەلاوێژی 1393)

لەكاتێكدا ئەو هێزانەی خوازیاری كارو كەسابەتن رۆژ لەدوای رۆژ لە زیاد بووندان، هەلی كار بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داوایانە نەك زیادی نەكردوە، بەڵكوو بە تێكدانی ژێربینای ئابووری ساڵ لە دوای ساڵ دابەزینی بەخۆوە دیوە، كە هێزی بێكاران بەتایبەت دەرچوانی زانستگاكان كە بێكارن تووشی ئەو هەلومەجە بوون.

كۆسپی بێكاری و بوونی 20 ملوێن كەسی بێ ناندەر، روویەكی دیكەی بوونی گەندەڵی و دزیە لە رژێمی دواكەوتووی ئاخوندان بۆ بەفیرۆدانی ئەو سەرچاوەو سەرمایانەی كە تایەبەتن بە خەڵكی هەژار و برسی ئێران.

هەر لەو بارەوە عەلی ئەكبەری سەیاری جێگری وەزیری تەندروستی رژێم، لە كۆبونەوەی ستادی نەتەوەیی رێكخستنی كاروباری لاوان رایگەیاند كە 30 لەسەدی خەڵكی ئێران برسین و نانی ویشكیان نیە.

ڕێکه‌وت: 2016-10-01 21:45:05
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی