له‌سه‌رهێل 59
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەڕ و كێشەی دزەكان!

كێشەی نێوان تاقمە دەسەڵاتدارەكانی رژێم بەتایەبەت لە بەرزترین پلەدا لەئارادایە و تا دێ توندتر دەبێ.

لە چەند حەوتووی رابردوودا بەناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و فەساد ئەو پەلاماردانانە زیادی كردوە، ئەوە لە حاڵێكدایە كە خاڵی هاوبەشی هەردوو تاقمەكەی رژێم سەركوت و گەندەڵی و دزینی داهاتو سەرمایەی خەڵكی ئێرانە.

لەو بارەوە تاقمی خامنەیی بە ئاشكرا كردنی حەقدەستە بەرزەكان، تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی خستە ژێر فشار. لەبەرامبەردا تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی لە تۆڵەدا مەسەلەی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی دەزگای قەزاییان هێنا پێش كە ئێستا پەسەند كردن و بەرنامەی لێكۆڵینەوە لە دەزگای قەزایی سەبارەت بە گەندەڵی لە دەستووری كاری مەجلیسی رژێمدایە.

لە چوارچێوەی ئەو كێشە و شەر و جەنگانەدایە كە دەزگای قەزایی كەوتۆتە جوڵە كە لەگەڵ فیشی مانگانە لە باری دیكەش پەروەندەی دیكەی تاقمی رۆحانی لەهەڵا بدا.

ئاخوند سادیقی لاریجانی سەرۆكی دەزگای قەزایی رژێم لە كۆبوونەوەی دادستانەكان لە مەشهەد، ئەوەی بە ئەركی ئەوانی زانی كە لە مەسەلەی "مافی گشتی "دا كەمتەرخەمی نەكەن و بەوردی بەدواداچوون بكەن.

ئاشكرایە كە مەبەستی سەركردەی دەزگای قەزایی رژێم لە هەاندانی دادستانەكانی بۆ بەدواداچوون بۆ "مافی گشتی"، سەندنی مافی خەڵك نیە، بەڵكوو مەبەستی وەرگرتنی بەشی باندی خامنەییە لەو دزیانەی كە لە دیزگاكانی بەردەستی رۆحانیدا لە ئارادایە.

ئاخوند لاریجانی لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی "مافی گشتی"، هەروەها بەپێویستی زانی كە ئەو دەزگایە لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە رێكخراوەكانی وەك رێكخراوی پاراستنی ژینگە، سەرچاوە سروشتیەكان و... كەمتەرخەم نەبێ و بەشێك لە كارەكانی بۆ ئەو مەبەستە تایبەت بكا.

ئامولی لاریجانی بەو شێوە كوتكی دەزگای قەزایی بەسەر دەزگای بەرێوەبەریەوە راگرتووە.

ئاخوند موحسینی ئێژەیی جێگری سەرۆكی دەزگای قەزایی رژێم هەنگاوەكانی تاقمی رەفسەنجانی رۆحانی و مۆرەكانی تاقمەی لە مەجلیس وەك هەڕەشەی دژمن بۆ سەر دەزگای قەزایی لەقەڵەم داو هەڕەشەی لە تاقمی رەقیب كرد كە دەزگای قەزایی لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەدا دەوەستێتەوە.

نابراو تۆمەتەكانی تاقمی رەقیبی دەزگای قەزایی لە زومرەی ئەو شایەعە و پروپاگەندانە دانا كە لەلایەن دژمنەوە دژ بە كەسایەتی و ناوەندەكانی رژێم  بڵاو دەكرێتەوەو وتی: روخان و لاواز كردنی ناوەندە شۆرشگێڕ و كاریگەرەكانی وەك سپاو دەزگای قەزایی  لە سەرەكی ترین هەوڵەكانی دژمنە.

پێویستە بگوترێ كە لەو شەڕ و بگرەو بەردەدا، رۆحانی گوتی كە گەندەڵی لە دەزگای قەزایی دا وەك بۆگەن بوونی خوێ وایە، لە بەرامبەردا ئاخوند سادقی لاریجانی سەرۆك كۆماری رژێمی بە گەندەڵ ناوبرد.

تاوانبار كردنی تاقمەكانی ناوخۆی رژێم بە گەندەڵی لە راستای شەڕی قودەرەت و دەسەڵاتەو بەدیاری كراویش لە ئێستادا ئەو شەڕە بۆ داگیركردنی كورسی سەرۆككۆماری رژێمە لە شانۆی هەڵبژاردنی داهاتوودا. بێگوومان تا نزیكتر دەبنەوە لەو رێكەوتە، ئەو شەڕ و كێشانە زیاتر و زیاتر دەبێ.

وەلی فەقیهی رژێم لە لایەك زۆر لاوازتر لەوەیە كە بتوانێ‌ ئەو شەڕ و كێشانەی ناخۆی رژێمەكەی مەهار بكا، لەلایەكی دیكە خۆیشی بەشێكە لەو جەنگ و بێنەو بەردە.
ڕێکه‌وت: 2016-10-06 12:40:55
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی