له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەبات لە شەڕی موسڵ

 






بەپێی هەواڵێك لە فەرماندەیی هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، ئەورۆ یەكشەممە 25ی ڕەزبەری 1395 بەرامبەر بە 16ی ئوكتۆبری 2016، فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات به سەرپەرشتی بەریز کاک بێهروز ئەردلان فەرماندەی گشتی هێزی شەهیدانی یەکشەوه بەشداریان لە كۆبونەوەی بەرپرسانی مێحوەر كە پێكهاتبوون لە بەرێزان محەمەدی حاجی مەحمود و حەمید ئەفەندیی كرد بەمەبەستی چۆنیەتی بەشداری كردن و دابەش كردنی ئەركەكانی هێزی پێشمەرگە. لە بەرەبەری دەست پێ كردنی پرۆسەی ئازاد كردنی شاری موسڵ كۆبوونەواتی جۆراوجۆر لە ئاستی فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ دانانی نەقشەو پلانی سەربازی و تۆكمە لە راستای سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەو شكستی هێزی ترۆریستی داعش و راماڵینی یەكجاری لە ناوچەكەو رەوینەوەی مەترسیەكانی ئەو هێزە لەسەر هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێ كە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و بەتایبەت فەرماندەكانی هێزی شەهیدانی یەكشەوە دەور و كاریگەری خۆیان هەیە. شایانی باسە لە دوای هێرشی هێزە ترۆریستەكانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە دوو ساڵ لەوەبەرەوە هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەبات لە راستای دیفاع و پاراستنی هەرێمی كوردستان بەشداری چالاكانەیان كردوەو ئێستاش یەك لەو هێزانە دەبێ كە لە پرۆسەی ئازادی موسڵدا بەشداری كارای دەبێ.‏
 
ڕێکه‌وت: 2016-10-16 22:18:07
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی