له‌سه‌رهێل 60
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
قۆناغی یەكەمی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ دەستی پێ كرد

بەرەبەیانی ئەورۆ دووشەممە 26ی ڕەزبەر (17ی ئوكتۆبر) قۆناغی یەكەمی شەڕی گرتنەوەی ناوچەی موسڵ بەسەرپەرەشتی بەرێز مەسعود بارزانی و لەلایەن هێزی پێشمەرگە كە لە چوار هەزار كەس پێكهاتبوون، لە سێ مێحوەرەوە لە سەعاتی 6ی سەرلەبەیانیەوە دەستی پێكرد.






 
قۆناغی یەكەمی شەڕی موسڵ بریتیە لە ناوچەكانی دەورووبەری موسڵ وەكوو حازر و باشیك و حەمدانیە، لەلایەن پێشمەرگەی كوردستان و لە مێحوەری گەیارەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستی پێ كرد.






 
لە ماوەی چەند سەعاتی سەرەتای ئەورۆدا هێزەكانی پێشمەرگە توانیان زیاتر لە 200 كیلۆمەتری چوارچۆشە لە دەستی هێزە ترۆریستەكانی داعش دەربينن كە ئەو ناوچەیە 8 گوند لە خۆ دەگرێ.






 
بەپێی هەواڵەكان سوپای عێراق لە مێحوەری گەیارە تا ئێستا نەیتوانیوە وەك پێویست پێشرەوی بكەن.






 
بەپێی هەواڵەكان لەم شەڕەی ئەورۆدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەكیش بریندار بەڵام تا ئامادە كردنی ئەم راپۆرتە ئامارێك لە زیانە گیانیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە رانەگەێندراوە. 






 
هێزی پێشمەرگە یەكێك لەو هێزە گرینگانەیە كە بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی موسڵ چاوی ئومێدی لەسەرەو تاكە هێزیشە لە عێراقەدا بۆ یەكەم جار توانی شكست بە هێزە ترۆریستەكان بێنێ.






 
بەپێی راپۆرتەكان لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغەكانی دیكەی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ بە بەشداری هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق و هێزەكانی دیكە بەرێوەبچێ.






 
وا مەزەندە دەكرێ ئەو ناوچە كوردستانیانەی لەلایەن هێزی پێشەرگەوە لە دەستی ترۆریستان رزگار دەكرێ تیایدا بمێنیتەوە و ئەمنیەت و ئاسایشی ئەو ناوچانەو دانیشتوانی بپارێزێ.







 
ڕێکه‌وت: 2016-10-17 13:07:08
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی