له‌سه‌رهێل 81
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رژێمێكی پەراوێزخراو له ناوچەكە!








كۆبوونەوەی وەڵاتانی شۆرای هاوكاری كەنداوی فارس جوێ لە توركیە، لە ریازی پێتەختی عەرەبستانیش هەنگاوی نوێی بۆ زیاتر گۆشەگیر كردنی رژێمی ئێران لە ناوچەكە هەڵگرتووە، هەڵوێستە روون و توندەكانی ئەو وەڵاتانەو نزیك بوونەوەی وەزیری دەرەوەی توركیە لەو بەرەی دژ بە رژێمە، هاوكات كاردانەوەی توند و ئاگرینی رژێمیش دەرخەری ئەو راستیەیە. 

ئەو پرسیارانەی لەو بارەوە دێنە پێش ئەوەیە كە: وەلاتانی ناوچەی كەنداوی فارس و توركیە چیان لە رژێم دەوێ؟

ناوەرۆكی كاردانەوەی رژێم لەبەرامبەر ئەو هێرشە سیاسیەدا چیە؟

ئایا رژێم رێگەیەكی بۆ دەرچوون لەو دۆخەی تێی كەوتووە هەیە؟

راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەروەی وەڵاتانی كەنداوی فارس و وەزیری دەرەوەی توركیە، هەڵگری پەیامێكی روون و توند دژ بە رژێمی ئێران بوو.

عادڵ ئەلجوبەیر لە پرێس كونفرانسی هاوبەشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیە، بە رژێمی ئێرانی گوت بۆ ئاسایی كردنەوەی پێوەندیەكان، پێویستە رژێمی ئێران دوور كەوێتەوە لە كاری تێكدەرانە و دەستێوەردان لە عەرەبستان و هاوپەیمانەكانی، واز لە پشتیوانی ترۆریزم بێنێ و دەستێوەردان لە كاروباری وەڵاتانی ناوچەكەدا نەكات. هاوكات داوای لە عێراق كرد كە لە پرۆسەی ئازادكردنی موسڵدا هێزەكانی حەشدی شەعبی بەكار نەهێنێ.

وەزیری دەرەوەی توركیەیش گوتی: نابێ داوا لە خەڵكی موسڵ بكەین كە لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی دا یەكێك هەڵبژێرێ. رژێم دەزانێ‌ دەبێ چ بكات.

وەزارەتی دەرەوەی رژێم بە ئاە و ناڵەوە وەڵامی ئەو قسانەی داوەتەوەو گوتوویەتی كە ئەو راگەیەندراوە نابەرپرسانە، نادۆستانە و ناراستەو پڕە لە تۆمەت و لۆمەو هیچ نەوعە نیازپاكیەكی تێدا نیە.

بەڵام لەگەڵ ئەو قسانەو لە كۆتایی دا دەستی سواڵی درێژ كردوەو گوتوویەتی كە بەبوونی راستگۆیی و هەڵسوكەوتی دۆستانەی ئەو وەڵاتانە، ئامادەی هاوكاریە لەگەڵیان لە راستای هێنانەدیی ئەو بیرۆكەیە (رۆژهەڵاتی ناوەراستی بێ چەكی كۆكوژ).

پرسیارێك كە لێرەدا دێتە پێش ئەوەیە كە ئایا رژێم رێگەی دەرچوونی لەو هەلومەرجەدا هەیە؟

وەڵامی ئەو پرسیارەش ئەو راستیەیە كە رژێم لەو پێوەندەدا گەیشتۆتە بن بەست بەو مانایەی كە لە لایەك بەپێی قسەی خامنەیی چوونەژێر باری ئەو قسانە بە مانای پاشەكشە لە هەموو مەیدانەكان "پاشەكشەی بێ كۆتایی"ە و لە لایەكی دیكە مانەوە لەسەر ئەو هەڵوێستانەی پێشوو  ئاكامەكەی گۆشەگیری زیاتر و ئابلوقەی قورس و فشاری سیاسیە.

ڕێکه‌وت: 2016-10-18 10:06:53
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی