له‌سه‌رهێل 109
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەبات لە شەڕی ئەورۆی باشیك دا

سەرلەبەیانی ئەورۆ پێنج شەممە 29ی رەزبەری 1395 بەامبەر
 بە 20ی ئوكتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەكشەوەی سازمانی خەباتی كوردستان هاوشان لەگەڵ باقی هێزەكانی پێشمەرگە بەشداری لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ لە مێحوەری باشیكدا كردوە. 



 
بەپێی هەواڵەكان یەكێك لە پێشمەرگە قارەمانەكانی ئەو هێزە بە 
ناوی تەنها دەروێشی لە كاتی پێشرەوی هێزەكانی پێشمەرگەدا بریندار بوو، كە بەخۆشیەوە بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەئێستادا تەندروستی جێگیرە.



 
شایانی باسە تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە پێشرەویەكانی هێزی پێشمەرگە لە مێحوەرەكانی شەڕ لە سەرەڕای بەرگری قورسی داعش، بەردەوامەو تا ئێستا زیاتر لە 9 گوندی ناوچەكە ئازاد كراوەو چەند گوندێكی دیكەشیان گەمارۆ داوە. وا مەزەندە دەكرێ لە نزیكترین كاتدا شارۆچكەی باشیك بە تەواوی كونترۆڵ بكرێ و لەهێزە ترۆریستەكانی پاك كەنەوە.
ڕێکه‌وت: 2016-10-20 15:58:23
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی