له‌سه‌رهێل 89
دووشه‌مه‌‌ 27 گوڵان 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ناسنامەی ٢٠ هاووڵاتی کوردی مەحکوم بە ئێعدام لە کرماشان ئاشکرا بوو


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی  هەنگاو، زیاتر لە سەد هاووڵاتیی کوردی مەحکووم بە  ئێعدام لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون کە ناسنامەی ٢٠ کەسیان ئاشکرا بووە. كە ناوی ئەو 20 كەسە بەوشێوەیە:



١_ عەلی سوهرابی خەڵکی کرێند


٢_ مێهران ئەشرەفی خەڵکی کەنگەڤەر (کەنگاوەر)

٣_ بەختیار محەممەدی خەڵکی ڕوانسەر

٤_ مێهرداد کەرەمی خەڵکی کرماشان

٥_ حوسێن زەنگەنە خەڵکی ئیسلام‌ئاوا

٦_ ئیلاهی ئەحمەدیان خەڵکی کرماشان

٧_ فەریبۆرز عەبدوڵڵاهی خەڵکی کرماشان

٨_ مێهرداد عەسکەری خەڵی حومەیل

٩_ سیروس کەریمی خەڵکی کرماشان

١٠_ خەیام کەریمی خەڵکی کرماشان

١١_ یەزدان فروشانی خەڵکی کرماشان

١٢_ عەبدولرەحمان مزەفەری خەڵکی قوروە

١٣_ مەسعوود وەکیڵی خەڵکی جوانڕۆ

١٤_ ئەشرەف حوسێنی خەڵکی کرماشان

١٥_ محەممەد بازانی خەڵکی جوانڕۆ

١٦_ بەهمەن فەتحی خەڵکی جوانڕۆ

١٧_ سینا ئەحمەدی خەڵکی سونقوڕ

١٨_ کەیوان فوادفەڕ خەڵکی پاوە

١٩_ئیمان شێخی خەلکی سەحنە

٢٠_ مەسعود داستان خەڵکی مەریوان

بەپێی ئەو سەرچاوە سەرجەمی ئەم کەسانە بە تۆمەتی “کوشتنی” و ” مادە هۆشبەرەكان”  حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی حوسێن زەنگەنە لەو بەراوە گوتوویەتی كە زیاتر لە سەد زیندانی مەحکووم بە سزای سێدارە لەو زیندانە راگیراون”.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ٥٠٠ زیندانی مەحکووم بە سێدارە لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون.

زیندانی کرماشان یەکێک لەو زیندانانە بە ئەژمار دێت کە کەمترین راپۆرتی تایبەت بە دۆخی نێو زیندان و هەواڵی تایبەت بە پێشێكاری مافی مرۆڤی لێ بڵاودەبێتەوەو ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە هێزە سەركوتگەرەكانی ئەو زیندانە بۆ دزە نەکردنی ئەو هەواڵانە رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر.
ڕێکه‌وت: 2016-10-23 00:37:57
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )





دیمانه

سیاسی