له‌سه‌رهێل 134
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
تاكە مەترسی سەرانی رژێمی ئێران!




















مەترسی زۆر، روخانی نیزام، هەڕەشەی گەورە، بۆردومانی بیرو باوەر، وەخۆگری لاوان! ئەمانە قسەی ئاخوند جەعفەری سوبحانین كە راگەیێنەكانی رژێم بە مەرجەع ناوی دەبەن. ناوبراو رۆژی 30ی ڕەزبەر لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ پاسدار جەلالی سەرۆكی پەدافەندی "غەیرە عامل"ی رژێم گوتی: لەمرۆدا ئینترنێت هەڕەشەیەكی گەورەیە. سەرچاوەكانی فەزای مەجازی بەدەستی دژمنەوەیە.




باشە ئێستا بۆچی ئینترنێت و فەزای مەجازی لەلایەن دژمنەوە بوونە هەڕەشە بۆ سەر نیزام؟ ئاخوند سوبحانی هەر خۆی دەڵێ: دژمن لە رێگەی فەزای مەجازی و ئینترنێتەوە كۆمەڵگەی كردۆتە ئامانج و بیرو باوەرەكان بوردومان دەكا.




وادیارە ئینترنێت و فەزای مەجازی كێشەی رژێم نین. نیگەرانی و دڵەڕاوكێ لە دژمنە كە بەو كەرەستانە دەزگای سانسۆڕی رژێم وەلا ناوەو بە قەولی ئاخوند سوبحانی، خەریكی بۆردومانی بیروباوەڕی لاوانە! ئەوەش دانپێدانانە بە پەرەسەندنی بەرنامەكانی دژمنی نیزام لە نێو لاواندا. لەگەڵ ئەوەشدا جارێ روون نیە هۆی ئەو هەموو ترس و دڵەڕاوكێە چیە؟ ئاخوند سوبحانی ئاوا جواب دەداتەوە: فەزای مەجازی/ مەترسی زۆری بۆ لاوان هەیە و دژمن لەو رێگەوە لە هەوڵی روخانی نیزام دایە.




كەوایە دەردەكە مەترسی روخان و لەناوچوونی رژێمە. مەترسیەك كە لە كاریگەری بەرنامەی دژمن لەسەر لاوان، بە ئەنجام دەگاو ئینترنێت و فەزای مەجازی هۆی ئەو كاریگەریە لەسەر لاوانە. بۆ ئەوەیە كە خامنەیی ئاخوندێكی كەلە زلی وەك سوبحانی ناردۆتە مەیدان بۆ ئەوەی بە فەرماندەی پەدافەندی "غەیرە عامل" بڵێ كارێك بكەن دەنا نیزام نزیك بۆتەوە لە كۆتایی.




ئەو راستیە لە قسەی تێكڕای مۆرەكانی رژێم لە سیاسی و سەربازی رەنگ دەداتەوە.  كە باس لە گەندەڵی ئابووری دەكەن، كە باس لە كێشەی بێكاری دەكەن، كە باس لە هەژاری و برسیەتی دەكەن، كە باس لە شەڕی دەسەڵاتی نێوان تاقمەكانی رژێم دەكەن و هێرش دەكەنە سەر فەزای مەجازی، تەنیاو تەنیا ترس و دڵەڕاوكێیان ئاسایش رژێم و تورەیی و تەقینەوەی كۆمەڵگای ئێرانەو هەموویان هەستیان بەو مەترسیە كردوە. دەنا هیچ كام لە باندەكانی رژێم هیچ كات خەمی دەرد و رەنجی خەڵك نیە.




بەڵێ تاكە یەك دەردیان هەیە، دەردی روخان! هەرچەند هەوڵ دەدەن بەقسەو فێڵ و تەڵەكەبازی بۆ ماوەیەك پاشی خەن بەڵام باش دەزانن چارەنووسی ئەو رژێمە جوێ لە روخان هیچێكی دیكە نیە. بێ هۆ نیە كە لەم دۆخەدا بەدەوام بە ئاشكرا باس لە روخان و لە ناوچوونی رژێم دەكەن كە ئەگەر چارەسەری گەندەڵی نەكەن نیزام دەروخێ یان ئەگەر چارەسەری كێشە و بگرەو بەردەی ناخۆ نەكرێ ئاكامەكەی روخانی نیزامە.



ڕێکه‌وت: 2016-10-24 10:03:01
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی