له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری هەیئەتێكی سازمانی خەبات لە دیداری مێری

دیداری مێری ٢٠١٦ بە میوانداری كۆمەڵیك لە سیاسەت داڕێژەرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ  و كۆمەڵێك ئەكادیمیستی پەیوەندیدار بەو بوارە جۆراوجۆرەكان ئەمساڵ لەشاری هەولێر بەرێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەری ئەنیستیتۆی مێری هەیئەتێكی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان كاك رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە كوردستانیەكان و ئەندامی كومیتەی ناوەندی و كاك كامیل نورانیفەرد ئەندامی كومیتەی ناوەندی لەو دیدارە دا بەشدارییان كرد.
لە دیداری هیئەتی سازمان لە گەڵ بەرێز دوكتور دلاوەر، بەرێزیان داوای لیبوردنی كرد لەوەی كە نۆێنەری  سازمان بەشداری پانێلی تایبەت بە پرسی سیاسی كورد لە كوردستانی ئێرانی نەكردوەو بەڵینیدا لە داهاتودا قەرەبووی ئەو كەماریەیان بكاتەوە.
لەماوەی سێ رۆژی كاری ئەو ئەنیستیتۆیە كە هەموو ساڵیك دیدارەكانی بەرێوە دەچێ ژمارەیێك لە  كەسایەتیەكان و ئەكادیمیەكان بیانی و ناوخۆییەكان لە سەر روانگەی سیاسی جۆراوجۆر بۆچوون و رای خویان وت. ئەو بابەتانەی بۆ ئەمساڵ قسەیان لەسەر كرا بریتی بوون لە : 
• قەیرانی دارایی و دەرسەكانی لێوەفێربوویی
• پارتە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئێران: ئاواتەكان لە كاتی پەرتەوازەی
• ڕوانگەی پێكهاتە ئایینیەكانی عێراق بۆ ململانێ و ئاشتەوایی
• ئازادكردنی موسل: چارەسەرە سیاسی و ئەمنیەكان
• حوكمڕانیكردنی  عێراق
• سیاسەتی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە ململانێ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
• زلهێزە نێودەوڵەتیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ململانێ یان هاریكاری
• هێزە هەرێمیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ململانێ یان هاریكاری
• هێزە ناوخۆییەكان لە كوردستانی عیراق: روانگەیان بۆ ئایندەی هەرێم
ڕێکه‌وت: 2016-10-28 17:18:46
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی