له‌سه‌رهێل 104
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی هاوخەمی رێزدار بابەشێخ حوسەینی بەریوەبەریی گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا هێدی شاعیری نەتەوەیی كورد

بەرێز خانەوادەی مامۆستا هێدی شاعیری نەتەوەیی كورد، بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا هیدی سەرەخۆشی پێ رادەگەێنم و خۆم و سازمانی خەبات ی كوردستان بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
خوالێی خۆش بێت جەنابی خالید ئاغا "مامۆستا هێدی" یەكێك لەشاعیرە هەست ناسك و نەتەوەیی و تێكۆشەرەكانی گەلی كورد بوو كە خزمەتێكی گەورەی بە شۆرش و ئەدەب و شیعری كوردی كرد.
لە دەستدانی ئەو مرۆڤە بلیمەت و زانایە خەسارەتێكی گەورە بوو بۆ گەلی كورد كە گومان نیە بەرهەمە پر لە كەڵكەكانی بەشێك لە جێگەی خاڵی مامۆستا هێدی تێكۆشەرمان بۆ پردەكاتەوە.
درود بۆ رەوانی پاكی مامۆستا هێدی تێكۆشەر و سەبووریش بۆ ئێوەی بەرێز.

 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
 بابەشێخ حوسەینی
27 ئوكتۆبری 2016

 
ڕێکه‌وت: 2016-10-28 20:22:18
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی