
ڕۆژی ٢٩ی ئوکتوبه‌ری ٢٠١٦، بەرامبەر بە 8ی خەزەڵوەری 1395ی كۆچی خۆری، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران لە شاری یاڤله مه‌راسیمێکی به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتن و پیرۆزکردنی 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات بەرێوەبرد. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان په‌یامی کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات له‌لایه‌ن کاک یه‌حیا ڕه‌سوڵی یه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا. پاشان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات په‌یامێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. به‌ڕێزیان به نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م کومیته‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات، پیرۆزبایی له ئاماده‌بوان و بەتایبەت ئەندامانی سازمانی خه‌بات کرد و پاشانیش به‌کورتی باسی له سه‌ر گرنگی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردا کرد و ئیشارەی به‌وه‌ش دا که پێشمه‌رگه‌ی سازمان وێڕای ئەوەی لە پێناو رزگاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێدەكۆشی، هاوكات ئاماده‌ی پارێزگاری له بەشەكانی دیكەی کوردستانە هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات له هاوكاری كورد له باشوری کوردستان و ڕۆڵ و نه‌خشی سازمانی خه‌بات له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی 1991 و سەرخستنی كرد، هەروەها له‌دوای پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ترۆریستانی داعش، پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خەبات شانبه‌شانی هێزەكانی دیكە پارێزگاری له خاکی هەرێمی کوردستان ده‌که‌ن. بڕگه‌ی کۆتایی په‌یامی کاک جه‌لال باسکردن بوو له گرنگی کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران دا، و ئاماژه‌ی به ئاماده‌بوونی سازمانی خه‌بات کرد بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک که له‌و باره‌وه بنرێ، له هه‌مان کاتیش‌دا ئەوەی ڕوون کرده‌وه که گه‌لێک هۆکار و خاڵی جیاواز، ته‌نانه‌ت له شێواز و ڕوانگه‌ی تیكوشان دژ به ڕێژیمی ئاخوندی هه‌یه، ئه‌مه وێڕای درێژه پێدانی سیاسه‌تی خۆبینین، له لایه‌ن هه‌ندێک هێز و لایه‌ن كه خۆسه‌پاندن و خۆ ده‌رخستنه و هیچی تر. ئه‌م حاڵه‌ت و جۆره فکره‌شی به دیارده‌یه‌کی خراپ و نادیموکراسی وه‌سف کرد. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد،که به‌ره‌ی کوردستانی له ئێستادا ناتوانێ زه‌حمه‌ته دابمه‌زرێ، ئه‌مه به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که له نیوان هه‌ندێک له هێزه‌کانی كوردستانی ئیران ناكۆكی قووڵ هه‌یه‌و هه‌روه‌ها جیاوازی قوڵ له سه‌ر پێناسه كردنی ڕێژیمی ئاخوندی و باوه‌ر به ووت وێژو له گه‌ڵ ئه‌و رژیمه سه‌ره‌رۆیه هه‌یه، که سازمانی خه‌بات ئه‌م سیاسه‌تی ووت وێژ به ته‌واوی ره‌د ده‌كاته‌وه پێی وایه به‌ره ده‌بێ یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی به ئاقاری ڕووخانی ڕێژیمی ئاخوندی بێ. وێڕای ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌ش سازمانی خه‌بات به‌ره له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان به گرنگ ده‌زانێ و پێی وایه هه‌ندێک خاڵی گرنگی و جه‌وهه‌ری تر هه‌ن که سازمان کاتی خۆشی ئاماژه‌ی به‌و خاڵانه کردون له‌سه‌ریان کۆک بین و کاری هاوبه‌شیان تێدا ئه‌نجام بده‌ین. بۆ نمونه‌ی ئاماژه‌ی به حه‌رامکردن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براکوژی و باوه‌ر بوون به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و...... هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا کورته‌فیلمێک که له‌لایه‌ن کومیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باته‌وه ئاماده‌کرابوو پیشانی ئاماده‌بوان درا. له بڕگەیەكی تردا به‌رنامه‌که‌دا عه‌لی به‌هرامی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی سازمانی کورته‌باسێکی سەبارەت بەو ڕۆژه مێژوویه پێشكەش كرد و گرنگی و دەستكەوتەكانی داستانی 10ی خەزەڵوەری خستە بەرباس. پاشانیش ژمارەیەك له پێشمەرگە دێرینەكانی سازمان خەبات بە گێڕانەوەی چەندین بیرەوەری لەسەر قارەمانی و لەخۆبردویی پێشمەرگەی سازمان بەرنامەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌که به گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێی ئاماده‌بوان تا دره‌نگانێکی شه‌و به‌رده‌وام بوو. ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
به‌شی ( چالاکیه‌کان )


ڕێکه‌وت : 2022-06-30

دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





