له‌سه‌رهێل 116
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوناڵد ترامپ بوو بە سەرۆكی ئەمریكا








سەركەوتنی دونالد ترامپ بە سەر هیلاری كلینتۆن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا یەكێك لە روداوەگرینگە سیاسیەكان، نە تەنیا بۆ ئەمریكا بەڵكو بۆ هەموو جیهان بوو. زۆربەی لێكۆڵەرەوە سیاسیەكان و شارەزایانی مەیدانی سیاسەت چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەكرد دوناڵد ترامپ سەركەوێ‌ و ببێتە 45 مین سەرۆكی ئەمریكا.

سەركەوتنی كاندیدی حیزبی كۆماریی خوازانی ئەمریكا بە سەر پاڵێوراوی حیزبی دیموكرات لەو ووڵاتە دەگەرێتەوە بۆ چەندین هەڵەی سیاسی دیارو بەرچاوی حكومەتی باراك ئۆباما، كە دیارترینیان مەیدان چۆڵ كردن بوو بۆ رژیمی ئێران تا بە كەیفی خۆی دەست لە كاروباری وولاتان وەربدات و هەروەها ئیمتیاز دانی بێ‌ سنوور بە دەسەلاتی ئێران و تەحویلدانی عێراق بە پاسدارانی وەك قاسمی سلەێمانیەكان، وبەخشینی ملوێنها دۆلار بە رژیمی لەرزۆكی ویلایەتی فەقێ و هەروەها سازان لە بە بەرنامەی ئەتۆمی هەتا هەتایی كە جێگەی گومان و مەترسیدارە. لە  لایێكی دیكەوە نەبوونی هەڵوێستی جیددی لە بەرانبەر جینایەتی بێ‌ سنوور رژیمی ئاخوندی لە گەڵ خەڵكی ئێران و ئیعدامی بە كۆمەڵی لاوان و گرتن و زیندانی كردنی خەڵك و سەركوتی ژنان بە بێ‌ تاوان و ناڕەوایی لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و دەست ئاوەڵە كردنی پاسدارەكان و ترۆریستانی ڕژیمی ئێران بۆ قەتڵوعام وشەهید كردنی سەدان ئەندامانی بێ‌ چەك و ئەسڵەحەی، سازمانی موجاهیدین لە قەرارگای ئەشرەف و لیبرتی لە چەند ساڵی رابردودا و چەندین هەڵەی دیكەی سیاسی گەورە، كە وای كرد هەم ئەمریكای خاوەن هێز، لاواز و كەم دەسەڵات بێ‌ ولە بەرانبەریشدا دەسەڵاتەكانی ملهوڕی هاوشێوەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، ببنە ڕەگی گولیی و بە كەیفی خۆیان جینایەت و مرۆف كووژی پەیڕەو بكەن.

هیوادارم ئەو سیاسەتە هەڵانەی حكومەتی باراك ئۆباما و هیلاری كیلینتۆن ببێتە دەرسێك بۆ حكومەتی نۆی و دۆناڵد ترامپ، كە وەك خۆیان دەڵەن سەروەری بۆ ئەمریكا بگێڕنەوە، و هەروەها كۆتایی بە خزمەت كردن بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دەست و پێوەندەكانی بهێنن. ئەگەر پشتی خەڵكی ئێرانیش ناگرن، لانی كەم بە هاوكاری نەكردنی ڕژیمی ئاخوندان بەرپرسایەتی و ئەركی حكومەتداری خۆیان بە جێ‌ بگەێنن.

ڕێکه‌وت: 2016-11-09 15:55:32
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی