له‌سه‌رهێل 95
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەرێوەبەری گشتی بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریكا

به‌رێز جه‌نابی دۆناڵد ترامپ 



به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.



هومێد ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی به‌رێزتان به‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ‌ببێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان رژیمی ئێران له‌ كاروباری ناوخۆی وولاتان و له‌ ئاكامدا كۆتایی هاتنی سه‌ره‌ڕووییه‌كانی رژیمی ئاخونده‌كان له‌ ناوخۆی ئێران و ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و جیهان به‌ گشتی.



جه‌نابی سه‌رۆك: به‌رێزتان ئاگادارن كه‌ ماوه‌ی 38 ساڵه‌ حكومه‌تی ئاخونده‌كان له‌ ئێران به‌ ته‌واوی هێزو توانای له‌ به‌رانبه‌ر دانیشتوانی ئێران به‌ تایبه‌ت ژنان و لاوان، جینایه‌ت په‌یره‌و ده‌كات و زیندانه‌كانی ئێران پره‌ له‌ لاوانی كورد و لاوانی ئێران و به‌ بێ‌ تاوان ئیعدام ده‌كرین. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران به‌ به‌رده‌وامی پشتیوانی دارایی و مه‌عنه‌وی ده‌سته‌و تاقمه‌ ترۆریستیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ كرده‌وه‌ ترۆریستیه‌كان له‌ وولاتانی جیهان ده‌وریان هه‌یه‌.



بێگومان به‌رێزتان له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ سه‌رۆك كۆماری له‌ ئه‌مریكا، گه‌لێك بریارو ئه‌ركی گرینگ و پێویستتان له‌ ئه‌ستۆیه‌، كه‌ یه‌ك له‌و سه‌دان ئه‌ركه‌ روبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕوویه‌كانی رژیمی ئێران و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئه‌و رژیمه‌ بۆ سه‌ر قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لانی جیهان و گه‌لی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی. 



له‌و پێوه‌ندیه‌داو له‌ تێكرای ئه‌رك و كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنتان ئاواتمه‌و هومێدوارم له‌ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌مریكاو ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی به‌ خه‌ڵكی ئه‌مریكاتان داوه‌ سه‌ركه‌وتوبن.



پێم باشه‌ پێتان رابگه‌ێنم كه‌ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران وه‌ك هێزێكی سیاسی ریشه‌یی و ره‌سه‌ن له‌ جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ له‌ كوردستانی ئیران، كه‌ بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری و مافی نه‌ته‌ویی له‌ كوردستانی ئێران و روخانی رژیمی ئاخوندی له‌ ئێران تێ‌ ده‌كۆشی، به‌و په‌ری توانا پشتیوانی سیاسه‌ته‌كانتان دژ به‌ رژیمی ئێران و سه‌قامگیری ئاسایش و هێمنایه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌و به‌ربه‌ركانێ دژ به‌ ترۆریستی جیهانی به‌ تایبه‌ت رێكخراوی ترۆریستی داعش ده‌كات و له‌ ئێستاشدا پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات هاوشانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانی عێراق له‌ دژی داعش له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ له‌ جه‌نگدایه‌.



 



له‌ گه‌ل رێز



بابه‌شێخ حوسه‌ینی



بەرێوەبەری گشتی



سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران



10-11-2016
ڕێکه‌وت: 2016-11-11 19:05:59
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی