له‌سه‌رهێل 91
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی به‌رێوه‌به‌ریی گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

به‌ بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار پیرۆزبایی گه‌رم پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانی كوردی یارسان و تێكرای هۆگرانی ئه‌و جێژنه‌  ده‌كه‌م.



به‌و هومێده‌ی تێكرای بیروباوه‌ر و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌و كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستان، پێكه‌وه‌ له خه‌بات بۆ‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی سته‌مگه‌ری و بێدادی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری ئاخوندی له‌ ئێران و بۆ روخانی ئه‌و رژیمه‌ سته‌مگه‌ره‌و، بۆ ده‌سته‌به‌ركرانی ئازدی و به‌رابه‌ریی له‌ نێوان  تێكرای دانیشتوانی نیشتمان، به‌ كه‌لتور و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ره‌ جیاجیاكان و بۆ به‌رانبه‌ریی ژن و پیاو تێ‌ بكۆشن.



 سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران وه‌ك هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌ پێناو دابین كردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌و مه‌زهه‌ب و چینه‌ جیاجاكانی كوردستان و به‌ تایبه‌ت هاونیشتمانیانی یارسان خه‌بات ده‌كات و  تێ‌ ده‌كۆشێ‌، وهه‌ر جۆره‌ سته‌م وچه‌وسانه‌ویێك له‌ به‌رانبه‌ر یارسانیانی‌ به‌رێزو دیار‌ی كۆمه‌لگای كوردستانی و ئێرانی به‌ توندی‌ مه‌حكوم ده‌كات.



له‌ گه‌ل پیرۆزبایی دوباره‌م به‌ بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكارو به‌ هیوای هاتنه‌دیی جێژنێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ كه‌ جێژنی روخانی حكومه‌تی سته‌مگه‌ری ئاخوندی له‌ ئێرانه‌.  



بابه‌شیخ حوسێنی 



بەرێوەبەری گشتی



سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران



12-11-2016
ڕێکه‌وت: 2016-11-12 15:07:52
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی