له‌سه‌رهێل 117
یه‌کشه‌ممه‌ 4 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەرەو كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

لە پلۆنەمی شەشەمی كومیتە ناوەندی سازمانی خەبات  بریاری به‌ستنی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می سازمان دراو هه‌روه‌ها لە دوایین كۆبوونەوەی كومیتەی ناوەندی كە لە چەند ڕۆژی رابردوو به‌رێوه‌چوو، بریاری گرتنی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات پێداگری له‌ سه‌ركراویه‌وه‌ بریاردرا تا لە  سەروبەندی بەهاری ئەمساڵ  ساڵی 1396 كۆچی خۆری 2017 زایینی كۆنگره‌ بەڕێوە بچێ‌.



ئاشكرایە گرتنی كۆنگرە بۆ هەر ئورگانێكی سیاسی، ئەركێكی گرینگ و پێویستە، بە پێچەوانەوه‌، بەبەرێوەنەبردنی كۆنگرە زیانی دەبێ‌. سازمانی خەبات وەك تەشكیلاتێكی سیاسی ریشەدار لە جوڵانەوەی مافخوازانەی كوردستان و لە خەباتی شۆڕشگێرانە دژ بە سیستەمی دیكتاتۆری لە ئێران، وەك بەرپرسایەتی و ئەركی نیشتمانی و نەتەویی و، بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمان و شەهیدانی كوردستان و ئامانجەبەرزەكانی گەلەكەمان، و بۆ زیاتر چالاك كردنی ئورگانەكان و تێكرای پێكهاتەی سازمان و پێداچوونەوە بە كارەكانی رابردوو، و دارشتنی بەرنامەی باشتر بۆ كاركردن، گرتنی كۆنگرە بە پێویست دەزانێ‌ و پێ‌ وایە نابێ‌ كەمتەرخەمی لێ‌ بكرێ‌.



 
لەو پێوەندیەداو لە گەڵ  گرینگی بێ‌ سنوور لە مەڕ بەستنی كۆنگرە، پێویستە كاری باش بكرێ‌ بۆ بەرێوەچوونی كۆنگرەیێكی سەركەوتوو لە هەموو بارەكانەوە. كۆنگرەیەكی ئەوتۆ كە ئاكامی بەرەوپێشبردنی زیاتری سازمانی خەبات و جوڵانەوەی مافخوازانەی كورد و خەباتی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی لێ‌ بكەوێتەوە. هەر بۆیە ئەركی هەیئەتی ئامادەكاری كۆنگرەو تێكرای ئەو دڵسۆزانەی لە ریزەكانی سازماندا، كە بە شێوەی شەوانە ڕۆژی چالاكن و كار دەكەن و هەروەها هەموو دڵسۆزان و ئەندامان و خەمخۆرانی سازمانی خەبات و جوڵانەوەی مافخوازنەو ئازادیخوازی له‌ بەرانبەر رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیە، بە شێوەی كاریگەر بێنە مەیدان و چالاكانه‌، یارمەتیدەر بن بۆ هەرچی باشتر بەرێوەبردنی كۆنگرەی 6 شەشەمی سازمانی خەبات.



 
لەم بابەتەدا هەوڵدەدەم بەشێك لە بۆچوونەكانم لە سەر باشتر بەرێوەبردنی كۆنگرەو ئەو كارانەی كە پێویستن جێبەجێ یان بكەین پێشكەش دەكەم.



 
1.لە كوردستانی ئێراندا چەندین لایەنی سیاسی هەڵسورانی سیاسی یان هەیە، كە هەركام لەو لایەنانە خاوەن ڕوانگەی سیاسی و بەرنامەی كاریی تایبەت بە خۆیانن. سازمانی خەبات وەك یەكێك لە لایەنە دیارەكانی گۆرەپانی سیاسی و تەشكیلاتی لە كوردستان، خاوەن روانگەو شێوە كاركردی خۆیەتی كە جیاوازی فكری و كاركردیی و هه‌روه‌ها سیاسی هەیە لە گەڵ لایەنەكانی دیكەی كوردستان. لەو پێوەندیەدا پێویستە ئەندامانی كۆنگرەی شەشەمی سازمان بە هەست كردن بەو جیاوازیانەی كە هەیە، كار بۆ بەرەوپێشبردنی سازمان بكەن و ئەو حەقیقەتە بخەنە بەرچاو كە سازمانی خەبات چی پێویستەو دەبێ‌ كار بۆبردنەپێشی روانگەو خەتی سیاسی و فكری بدرێ‌.



 
2.سازمانی خەبات، خاوەنی خەت و بیروبۆچوونی  "نەتەوەیی و نیشتمانی"یەو، چالاكی سیاسی و تەشكیلاتی و پێشمەرگانەی هەیەو لە پێناو رزگاریی و دابین كردنی مافەكانی خەڵكی كورد لە كوردستانی ئێران تێ‌ دەكۆشێ، و بە شێوەیێكی بەرفراونتریش، بۆ دەستەبەركرانی ئازادی بۆ تێكرای خەڵك و نەتەوەو بیروباوەرە جیاوەزەكان لە ئێراندا خەبات دەكات. ئەو بنەما سەرەتاییە ئەگەر چی روانگەو بیرو بۆچوونی كۆنگرەكانی رابردوو تا كۆنگرەی پێنجەمی سازمانی خەباتەو دەكرێ‌ لە كۆنگرەی شەشەمدا قسەی لە سەر بكرێ‌ و سەر لە نۆێ‌ پێداچوونەوەی پێدا بكرێ‌. لە گەڵ ئەوەشدا ئەو خەت و بەرنامە فكری و سیاسیە ریشەییەو یەكێكە لە روانگەو شێوە كاركردنەكانی  سازمانی خەبات كە لە گه‌ڵ كاركردو سیاسه‌ته‌كانی لایەنەكانی دیكەی سیاسی جیاوازی هه‌یه‌.



 
3. بێگومان شێوەی پێكهاتەی رێبەریی و بەڕێوەبەریی لە سازمانی خەبات  شێوەیێكی كلاسیكە و ،قسەكردن و تەرخان كردنی ماوەیێكی بەرچاو لە كاری كۆنگرە لە پێوه‌ند به‌و بەشە، پێویستە یەكێك لە خاڵە گرینگەكانی باسی كۆنگرە بێت و هەر لە ئێستاوە دڵسۆزانی سازمان هەوڵ بدەن  بەراوردی پێشنهادو بۆچوونەكانی خۆیان له‌ چوارچێوه‌دا بكەن و هەوڵ بدرێ‌ ئەو بەشە گرینگە لە ئەرك و كاری سازمانی دارێژرێتەوەو لە گەڵ هەلومەرجەكان، ئاڵوگۆری پێویستی بە سەردا بێ‌. 



 
4. سیاسەتی رەدكردنەوەی هەر جۆرە ووت وێژێك لە گەڵ رژیمی ئاخوندی، یەكێكە لە به‌رنامه‌و سیاسەتە ئەسڵی و ریشەییەكانی سازمانی خەبات و ئەو هەڵوێستە ریشەییە له‌ كاتێكدایە كە هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات و زۆربەی جەماوەری كوردستان  باوەڕەیان وابوه‌و هه‌یه‌،كە رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران مافی كورد وهەروها سەرەتایی ترین مافی خەڵكی ئێران نادات و تەنیا سەركوت و چەوسانەوە ئیعدام و هەرەشەو تۆقاندن  لە بەرانبەر خەڵكی ئێران و بە تایبەت لاوان پەیرەو دەكات. لە سەر ئەو هۆیانەو دەیان بەڵگەی حاشاهەڵنەگری دیكە كه‌ لە بەر دەستدان كه‌ ده‌یسه‌لمێنێ‌ ئەو سیاسەت و هەڵوێستەی سازمانی خەبات  لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران، هەڵوێست و سیاسەتی نەخێر بۆ وتووێژ و دروشمی روخان و لە ناوچوونی حاكمیەتی ستەمگەرو دواكەوتووی ئاخوندەكان یه‌كیك له‌ دروست ترین دروشم و سیاسه‌ته‌كانه‌. بە نۆبەی خۆم  پیم وایه‌ مانەوەی سازمانی خەبات لە سەر ئەم سیاسەتە دروست و ریشەییە پێویسته‌و پێم وایە كۆنگرەی شەشەمی سازمان و سەركردایەتی داهاتووی سازمان پێداگری لە سەر ئەو هەڵوێستە بكەنەوە.
ڕێکه‌وت: 2016-11-14 15:06:53
به‌شی ( وتاری سیاسی )





دیمانه

سیاسی