له‌سه‌رهێل 96
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی رێزدار كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 25ی نوامبر رۆژی نێونەتەوەیی سرینەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

25 نوامبر رۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تانه‌.دیاری كردنی ئه‌و رۆژه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك ره‌مزو ناوێكیش بیت، په‌یامێك و سه‌ره‌تاییكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وله‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندو تیژی له‌به‌رانبه‌ر ژنان ببیته‌ كرده‌وه‌و به‌ شێوه‌ی ریشه‌یی كاری بۆ بكرێ‌.



جێگه‌ خۆشیه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، باسی كێشه‌ی ژنان و راده‌ی به‌شداریان له‌ كاره‌ گشتیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاو له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه،‌ بۆته‌ دیارده‌و كه‌متر كه‌سێك له‌ كۆمه‌ڵگای خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستدا ده‌توانی دژایه‌تی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بكا كه‌ ئافره‌تان ده‌توانن و ده‌بی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ش كار بكه‌ن و چالاك بن.



له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات یشدا ئه‌گه‌ر چی له‌ سالانی رابردودا كه‌متر گرینگی به‌ پێگه‌ی ئافره‌تان له‌ شۆرشداو له‌ریزه‌كانی سازماندا ده‌درا، به‌لام له‌ ئێستادا هیچ جۆره‌ به‌ربه‌ستێك بوونی نیه‌ بۆ به‌شداری و هاتنه‌ مه‌یدانی ئافره‌تان له‌ ئه‌رك و كاره‌ سیاسی و ته‌شكیلاتیه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ وه‌رگرتنی به‌رزترین پله‌كانی‌به‌رپرسایه‌تی سازمانی. 



هومیده‌وارم ئافره‌تانی كوردستان و ئێران به‌ تێكراو ئافره‌تان له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به‌ شیوه‌ی زۆر كاریگه‌رتر له‌ ئه‌ركه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌شدار بن‌ و له‌ خه‌باتی ماف خوازانه‌و ئازادیخوازانه‌ ده‌وری به‌رچاوتریان هه‌بی و بۆ كۆتایی هینان به‌ ئیستبدادو ملهوری و كۆتایی هینان به‌ سیستمی حوكمرانی دواكه‌وتوی ئاخوندان له‌ ئێران به‌و په‌ری توانایان تێ‌ بكۆشن.



به‌م بۆنه‌وه،‌ وه‌ك به‌رپرسیكی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌ن و بی سنوور بۆ ئافره‌تان ده‌رده‌برم و ئه‌وه‌ی له‌ توانامدابی بۆ كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی دژ به‌ به‌ ئافره‌تان له‌ كوردستان كار ده‌كه‌م و تێده‌كۆشم. ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ولانه‌ بگاته‌ ئاكامێك كه‌ ئافره‌تان ده‌وریان و پێگه‌یان زیاتر بێ‌ له‌ گه‌ل پیاوان و ته‌نانه‌ت زیاتر به‌رپرسایه‌تی حه‌سته‌م و گرینگ له‌ ئه‌ستۆ بگرن له‌ ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات.



به‌و هۆمێده‌ی ئافره‌تان‌ به‌ شێوه‌یێكی هوشیارانه‌تر بێنه‌ مه‌یدانی كاری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و هیچ به‌ربه‌ستێك ریگَه‌ له‌ كارو چالاكیه‌كانیان نه‌گرێ‌. به‌و ئاواته‌ی به‌ زوویی شاهیدی كۆتایی هاتن به‌ هه‌ر جۆره‌ توندوتیژیه‌ك و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی ئافره‌تان بین و هه‌موو ئه‌و بۆچوون و ده‌سه‌لاتانه‌ی ئافرەتان و هەروەها كۆمەڵگایان خستۆته‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌و ئازاردان كۆتاییان پێ‌ بێت و له‌ ناوبچن.



سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخی حوسێنی
5ی سەرماوەزی 1395
ڕێکه‌وت: 2016-11-25 12:28:59
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی