
رۆژی یەكشەممە 7ی سەرماوەزی 1395 رێزدار كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هاوریەتی هەیئەتێكی سەركردایەتی سەردانی حیزبی شیوعی كوردستانی كرد. هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستان لە لایەن بەرێز د.كاوە مەحموود سكرتێری حیزب و هەیئەتێكی هاورێی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
لەودیدارەدۆستانەیە دا چەندین بابەتی گرینگی رۆژی باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. سەرەتای دانیشتنەكە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی لە حیزبی شیوعی كرد و هیوای سەركەوتن و پێش كەوتنی لە ئەرك و كارە تەشكیلاتیەكانیان بۆ خواستن.
بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و هەل و مەرجی خەبات ی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان و هەروەها دۆخی رژیمی ئێران لەو باسانە بوو كە بە تیر و تەسلی قسەی لەسەر كرا و بیرورای لەسەر گۆردرایەوە. لەناو باسەكاندا ئەوەی پێداگری لەسەر كرایەوە بارودۆخی هەستیاری ناوچەكە بە نیسبەت كورد و ئەرك و بەرپرسیارەتیەكانی كورد لەم قۆناغەدا بوو كە ئەوەی ئێستا بە مەترسیدار زاندرا و پێویستی چارەسەری كێشەكان و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان بە حەیاتی و زەروری زاندرا.
لە كۆتایی دیدارەكە هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و حیزبی شیوعی كوردستان لەسەر دۆستایەتیە لە مێژینەكەیان پێداگرییان كردەوە و ئامادەییان بۆ هاوكاری زیاتر دەربڕی.

ڕێکهوت: 2016-11-28 16:07:45
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





