له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی لێژنەی ناوچەی رزگاری بۆ لای سازمانی خەبات ی كوردستان

سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە 14ی سەرماوەزی 1395 هەیئەتێكی
 لیژنەی ناوچەی رزگاری (لقی 16) سەردانی بارەگای ناوەندی سازانی خەبات ی كوردستانیان كرد. هەیئەتەكە بە سەرپەرشتی بەرێز سەیید عیزەدین بەرپرسی لیژنەی ناوچە و ستافی ناوچەی رزگاری لە لایەن بەرێزان كاك كامیل نورانی فەرد و خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامانی كومیتەی ناوەندی بە گەرمی پێشوازی كران. 

لەودیدارە دۆستانەیە دا وێرای نوێكردنەوەی پێوەندییەكان چەندین تەوەری جێگەی بایەخی هەر دوولایەن ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. لەناوباسەكان دۆخی هەر چوار بەشی كوردستان و ناوچە و هاتنی داعش و دۆخی رژیمی ئێران قسەی لەسەر كرا و دوو لایەن لەسەر دەوری تیكدەرانەی دەسەڵاتی ئاخوندی و دژبەرایەتی ئەو رژیمە لەراست گەلی كورد بە گشتی هەڵوەستەیان كرد.

لەكۆتایی دیدارەكەدا بە پێداگرتنەوە لەسەر یەكریزیی و تەبایی گشتی لەسەر پیوەندیی و هاوكاریی و نێوان دوو لایەن پێداگرییان كردەوە و شاندی میوان بە رێزەوە بە رێكران.


 
ڕێکه‌وت: 2016-12-06 12:52:35
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی