له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ریكخراوی ئافرتانی خەبات سمینارێكی بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەریوە برد




















رۆژی یەكشەممە ریكەوتی 14ی سەرماوەزی 1395 رێكخراوی ئافرەتانی خەبات لە ژیر ناوی كردەوەكانمان بەرهەمی بیركردنەوەمانە سیمیناریكی بە بۆنەی 25 نوامیر رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە بارەگەی ناوەندی سازمانی خەبات سازدا.




 لەو سیمیناردا هەر دوو بەریزان خاتوو زینەب حوسینی بەرپرسی ریكخراوی ئافرەتانی خەبات و خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراو بابەتیان لەو پێوەندیەدا پیش كەش كرد. سەرەتای سیمینارەكە كوورتەێیك لەمیژووی ئەو یادە و هەوڵەكانی ئافرەتان بو دەستەبەر كردنی ئەو دەسكەوتە لە لایەن كاك ئالان سلیمانی بەریوەبەری سیمینارەكە پێش كەش كرا. پاشان خاتوو ئەوین فەرەجی بابەتەكەی بە سەردیری "ژن لە كۆمەڵگای ئێمە بۆ ڕزگار بوون لە نابەرابەریەكانی كۆمەڵ دەبێ چ بكات" دەست پیكرد. ناوبراو لە باسەكەی دا وێرای باسكردنی میژووی كۆن تا ئیستای خەبات ی ژنان تیشكی خستە سەر لایەنی پیشێلكاریی مافەكانی ژنان و بە تایبەتیش ئەو رەوتەی لە رۆژهەلاتی ناوین و وەلاتی ئیران شیكردەوە. ناوبراو ووتی بە هۆی بوونی نیزامێكی دواكەوتووی وەك نیزامی ئاخوندان پێشێلكاری مافەكانی ژنان بە سیستەم و قانوونی كراوە و دەسەلات خۆی سەرەرای فاكتەرەكانی تر پەرە بە بێ مافیەكانی چینی ژنان دەدات. پاشان خاتوو زینەب حوسینی بابەتەكەی بە ناونیشانی پەروەردەی دروست بیركردنەوەی دەست پیكرد. خاتوو زینەب حوسینی بابەتەكەی بە پیناسە و جۆرەكانی توندوتیژی و ریژەی ئەو دیاردەیەی لە وەلاتان هینایە بەرباس. ناوبراو ووتی؛ ئەو دیاردەیە لە وەلاتانی جوراوجۆر ریژەییە ، بەلام سەرژمێرییەكان تا ئیستا پێمان دەڵین كە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە تا هەنووكەش لە ئاستیكی گشتیدا لە ریزی ئەركە گرینگەكانی بزاڤی حەقخوازانەی ژنانە و ئەگەر توندوتیژیە جەستەییەكان كەمتر بوونە بەلام توندوتیژییە دەروونیەكان لەپەرەسەندن دانە. بەڕێز حسینی لە قسەكانی دا زیاتر پیداگری لەسەر رەهەندی پەروەردەیی كردووە و لەگەل ئەوەی كە بوونی ئەو دیاردەی بۆ پەروەردەی سەقەتی كۆمەڵگا گەراندەوە هاوكات چارەسەری ریشەیی ئەو كێشە كومەلایەتی و چینایەتیەی بۆ پەروەردەی درووست لەسەر بناغەی عەدالەت و یەكسانی تاكەكان گەراندەوە و لەو پیوەندییەش خیزانی بە نوێنگەی سەرەكی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە زانی. لەدوای پیش كەش كردنی بابەتەكان بەشدارانی سیمینارەكە لە ریگەی پرسیار و تیبینیەكانیان سیمینارەكەیان دەولەمەندتر كرد











ڕێکه‌وت: 2016-12-06 13:23:34
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی