له‌سه‌رهێل 91
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی رێزدار بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی رۆژی لەدایك بوونی حەزرەتی موحەممەد (ص)

به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایك بوونی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خودای لێ‌ بێ‌ به‌ ناوی سازمانی خه‌بات ی كورردستانی ئێران پیرۆزبایی گه‌رم پێشكه‌ش به‌ موسڵمانانی كوردستان و موسلمانانی ئێران و تێكرای جیهان ده‌كه‌م.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم یادی له‌ دایك بوونی پێغمبه‌ری ئیسلام ببێته‌ مایه‌ی خێرۆخۆشی وئاشتی و ته‌بایی و كۆتایی هاتن به‌ سته‌م و بیدادی له‌ ناوچه‌كه‌دا و رژیمی دیكتاتۆر و درنده‌ی ئاخوندی له‌ ئه‌نجامی خه‌باتی گه‌لانی ئێران و گه‌لی و كورد له‌ ناوبچێ‌ و ئازادیی و یه‌كسانی و ده‌سه‌لاتی دیموكراتیك و نیشتمانی له‌ ئیراندا جێگیر بێ‌ و گه‌لی كورد به‌ مافه‌ره‌واكانی بگات.
لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەلارێدابەری بیر و مەكتەبی راستەقینەی ئیسلامن و لە ژێر ناوی داعش و باقی گرووپەكان گەورەترین زیانیان بە مرۆڤایەتی بە گشتی و بە تایبەتی بە جیهانی ئیسلام گەیاندووە بەرەو نەمانی یەكجاری بچن. 
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران

به‌رێوه‌به‌ریی گشتی
بابه‌شێخ حوسه‌ینی
21ی سەرماوەزی 1395
ڕێکه‌وت: 2016-12-11 19:55:34
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی