نوێترین ههواڵهکان
لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار كراوە
بهشی ( وتاری کۆمهڵایهتی )

بەپێی هەواڵی بڵاوكراوە حكومەتیەكان، لە ئێران ناوی
٤٣ هەزار کچی تەمەن ١٠ بۆ ١٥ ساڵ تۆماركراوە كە بە شێوەی ناقانوونی لە دەفتەری تۆماری هاوسەرگیری بە شوو دراون.

ئەندامێکی مەجلیسی رژێم لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی"خانە ملت" سەبارەت بە ناونووس کردنی کچانی خوار ١٨ساڵ لە نووسینگەی هاوسەرگیری دەڵێت: هێندێک لە نووسینگەکان بەبێ سەرنجدان و پابەند بوون بە قانوون، بە تۆمار کردنی تەمەنی ناڕاستی کچان هەل بۆ بەشوودانی ئەو كچانە دەرەخسێنن.
محەممەد عەلی پوور موختار گوتی: لە هێندێک حاڵەتدا تۆماری هاوسەرگیری لە ئۆفیسەکاندا بە شێوەی نادروست ئەنجام دەدرێت، بەو جۆرەی کە تەمەنی ڕاستی کچەکان تۆمار ناکرێن و زیاتر لە تەمەنی قانوونی تۆمار دەکرێن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە لەو حاڵەتانە کەڵکی نابەجێ وەربگێرێت.
هەروەها بەڕێوەبەری بەشی موتاڵای ژنان لە ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی رژێم، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" ڕایگەیاند: ناتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە زۆرترین ئاماری هاوسەرگیریی منداڵان تایبەت بە گوندەکان بووە، چوونکە بەپێی ئامارەکان، ئەو چەشنە ناونووس کردنە لە شارەکان زیاتر بەرچاو دەکەوێت هەتا لە گوندەکان.
شەهلا ئەعزازی لە سمیناری هاوسەرگیریی منداڵان لە زانکۆی عیلم و سنعەتی تاران گوتی: ڕێژەی كچانی کەم تەمەن بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە حاڵی پەرەسەندن دایە، بە شێوەیەک کە ساڵی ڕابردوو بە نیسبەت ساڵانی پێشووتر ئاماری هاوسەرگیریی منداڵان لە ئێران، بۆ ١٠ هەزار کەس زیادی کردووە و هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی تەڵاقیش لە تەمەنی نێوان ١٠ هەتا ١٨ ساڵدا، بۆ ئەو چەشنە هاوسەرگیرییە ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
بە وتەی ئەعزازی، لە هاوسەرگیریی منداڵانی کەم تەمەندا، منداڵان دەبنە قوربانی و تووشی زەربەی ڕۆحی و دەروونی دەبن و ئەو منداڵانە قوربانیی کۆمەڵگا، بەرپرسان وبنەماڵەکانیانن.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: لە حاڵی حازردا ٤٣ هەزار هاوسەرگیریی کچانی کەم تەمەنی ١٠ بۆ ١٥ ساڵ لە ئێران بوونی هەیە کە لەو ڕێژەیە، ٢هەزار کەیسی هاوسەرگیری بە تەڵاق کۆتایی پێهاتووە.
لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، تەمەنی یاسایی و شەرعیی کۆتایی قۆناغی منداڵی بۆ کچان ٩ ساڵ بە ساڵی مانگی_ هەتاوی و بۆ کوڕانیش ١٥ ساڵ لە قانوونی بنەڕەتی ئەو رژێمەدا تۆمار کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە یاسا نێونەتەوەییەکان، تەواوبوونی تەمەنی منداڵیی بە ١٨ ساڵ بۆ کچان و کوڕان ڕاگەیاندووە.
ڕێکهوت: 2016-12-12 15:19:54 بهشی ( وتاری کۆمهڵایهتی )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار كراوە
ناونیشای وتار: لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار كراوە
پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
بهشی : ههواڵی ئێران
رۆژ: 2023-06-01




