له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری شانێكی سازمانی خەبات لە ڕێورەسمی پرسەو سەرەخۆشی شەهیدانی نوێی حدك

 دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1ی بەفرانباری 1395 شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی 6 شەهیدی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەشداریی كرد. شاندی سازمان پێكهاتوو لە بەرێزان كاك رێبوار حسێنی و كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامانی كومیتەی ناوەندی و هەروەها كاك ئارام سلێمانی راوێژكاری كومیتەی ناوەندی لە شاری كۆیە بەشدارییان لە پرسەی 6 شەهیدی تەقینەوەكەی شەوی سێشەممەی بەردەم بارەگای ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرد و لە لایەن بەرپرسانی بالای حیزبی دیموكراتەوە پیشوازییان لێ كرا. 

شاندی سازمانی خەبات لە نزیكەوە چاوی بە ئەندامانی رێبەرایەتی و هەروەها خانەوداەی شەهیدان كەوت و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان پێش كەش كردن و وێرای مەحكووم كردنی ئەو كردەوە ترۆریستە هیوای سیبووریان بۆ خواستن.
ڕێکه‌وت: 2016-12-22 20:11:23
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی