له‌سه‌رهێل 102
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
په‌یامی رێزدار بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی له‌ دایك بوونی عیسا مه‌سیح و ساڵی نۆیی 2017

مه‌سیحیه‌ به‌رَێزه‌كان له‌ كوردستان وئێران!

هاونیشتمانانی سته‌ملێكراو!

هۆگرانی دینی مه‌سیح له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان!

له‌گه‌ڵ سلاو درود بۆ حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیح، ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی له‌ به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی خه‌باتی كرد، پێغه‌ممه‌رێك كه‌ بۆ ئازادی مرۆڤ و كۆتایی هێنان به‌ ره‌نج و داماوی و هێنانه‌ دی ئاشتی تێكۆشاوه‌.

له‌م كاته‌دا كه‌ ئاخونده‌ سته‌مگه‌ره‌كان له‌ ئێران، حكومه‌ته‌كه‌یان به‌ بیعه‌داڵه‌تی له‌ ئێران و له‌ سه‌ر شه‌پۆلی خۆێنی مرفه‌ بێ‌ تاوانه‌كان، و كوشتاری مندالان، ژن و پیاوی بێدیفاع له‌ وولاتانی سوریه‌،عێراق، یه‌مه‌ن، و ئیعدامی لاوان و به‌ تایبه‌ت ئیعدامی هه‌زاران كه‌س له‌ لاوانی كورد، درێژه‌ پێ‌ ده‌دا، بیرهێنانه‌وه‌ی تیكۆشان و خه‌باتی عیسا مه‌سیح له‌ به‌رانبه‌ر زوڵم و بێدادی،  ده‌بێته‌ ‌سه‌رمه‌شقی خه‌باتی شۆرَشگێرانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی ئاخونداندا.

جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران زیاتر له‌ رابردوو  بۆ رووخانی ئه‌و رژیمه‌ دژی ئینسانی و خۆێن رێژه‌ تێ بكۆشن. سازمان و ئه‌حزابی كوردستانی و ئێرانی به‌ په‌یره‌و كردنی هاوكاری و یه‌كگرتوویی، بۆ رووخانی ئه‌و رژیمه‌ تێ بكۆشن. سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له‌ كۆنه‌وه‌ داواكاری یه‌كگرتوویی و هاوكاری له‌ نێوان سازمان و حیزبه‌ شۆرشگێرو خه‌باتكاره‌كان بووه،‌ تا هه‌موو پێكه‌وه‌ ره‌وتی رووخانی حكومه‌تی دژی خه‌ڵكی ئاخوندی خێراتر بكه‌ین.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ساڵی 2017 و یادی له‌ دایك بوونی عیسا مه‌سیح پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانیانی مه‌سیحی له‌ كوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران و وولاتانی ناوچه‌كه‌و سه‌رانسه‌ری جیهان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.

به‌ دڵنیایی له‌ سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ئێران و جولانه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی سه‌رانسه‌ری و خه‌باتی ماف خوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی سته‌مگه‌ر و دژی ئینسانی ئاخونده‌كان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی دیموكراتیك و پارڵمانی له‌ ئێران.

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
به‌ریوه‌به‌ریی گشتی 
بابه‌شیخ حوسه‌ینی
4ی بەفرانباری 1395 بەرانبەر بە 24/12/2016
ڕێکه‌وت: 2016-12-24 17:25:51
به‌شی ( سکرتێری گشتی )





دیمانه

سیاسی