له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سازمانی خەبات ی كوردستان لە كۆبوونەوەێكی حیزبەكوردستانیەكان لەسەر تەقینەوەی حدك

 

 ڕۆژی یەكشەممە، ٥ی بەفرانباری 1395 بە میوانداری حیزبی دێموكڕاتی كوردستان بە مەبەستی دروست كردنی هاودەنگی لە نیوان حیزبە كوردستانیەكانی هەر چوار بەشی كوردستان لەسەر مەحكووم كردنی تەقینەوەی بەردەم بارەگای حیزبەكەیان كۆبوونەوەێك بەرێوەچوو. 

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ووتەی سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكرد و پاشان نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەكان راوسەرەنجی خۆیان باس كرد. بەرێز كامیل نورانی فەرد نوێنەری سازمانی خەبات ی كوردستان لە چەند وتەێكدا وێرای دووبارەكردنەوەی پرسە و هاوخەمی سازمانی خەبات بۆ بنەماڵەی شەهیدان و ریزەكانی حیزبی دیموكرات ووتی: ئەوەی پێویستە لە خوێندنەوەی ئەو روداوە سەرەنجی پێبدەین ئەو راستیەیە كە ئامانجی ئەو تیرورە تەنیا حیزبی دیموكراتی كوردستان نییە، بەلكو ئەوە پەیامێك بوو كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی جینایەتكاری ئاخوندی بۆ سەرجەم جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بە هەموو لایەنە سیاسیەكانەوە و لە ئاستێكی بەرفراوانتر بەرژوەندییەكانی گەلی كورد بە گشتی كردبوویە ئامانج . بەرێز نورانی فەرد هەروەها بە ئاماژە دان بە راگەێندراوی دوو حه‌وتوو لەوه‌پێشی ناوەندی ئاسایش و دژەتیرۆری سازمانی خەبات ووتی: ئیمە حیزب و لایەنە سیاسیەكانمان لەمەڕ بەرفراوان كردنی رێژەی كردەوە سیخۆری و تیرۆریستیەكانی رژیمی ئێران ئاگادار كردبوویەوە و هەر لەو پێوەندییەدا داوای لێكنزیكبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێرانمان كردبوو. هەر لەدرێژەی ووتەكانی، بەرێزیان پێشنیاری پێكهێنانی ناوەندێكی ئەمنیەتی لەنێو سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران كرد و ووتی: پێویستە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر جۆرە مەترسیەكی لەشیوەی تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حدك بە پەلە بیر لە ناوەندێكی هاوكاری ئەمنیەتی بكەینەوە. 

لەبەشی كۆتایی كۆبوونەوەكە لە دوای كۆكردنەوەی راو و پێشنیاری سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لەسەر بڵاوكردنەوەی دەقێك لە پێوەند بە مەحكووم كردنی ئەو جینایەتە رێكەوتن كرا و بڕیارنامەی كۆتایی كۆبوونەوكە بە تێكڕای دەنگی بەشداران پەسند كرا.

 

صورة

صورة
ڕێکه‌وت: 2016-12-26 16:22:09
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی