له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی پژاك بۆ لای سازمانی خەبات ی كوردستان

رۆژی پینج شەممە ریكەوتی 12/1/2017 شاندێكی  پارتی ژیانی ئازادی كوردستان سەردانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان كرد. بەرێز كاك بابەشیخی حسێنی بەریوەبەری گشتی سازمانی خەبات و شاندیكی هاورێی بە گەرمی پێشوازییان كرد لە هەیئەتیكی پژاك بە سەرپەرشتی بەرێز كاك سیامەند موعینی هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازاد.

لە دیدارێكی دۆستانەدا چەندین بابەتی گرینگی رۆژ ئالوگۆری بیرورای لەسەر كرا. ئامانجی دیدارەكە نویكردنەوەی پێوەندییەكان و هەوڵ دان بۆ بەرفراوان كردنی هاوكاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران بوو. سەرەتای دانیشتنەكە باسی دوائالوگۆرەكانی كۆنگرەی پینجەمی پەژاك كرا و دواتریش لەسەر دۆخی سیاسی ناوچەكە و ئیران و كوردستان بە تایبەتی قسە و بیرورا گۆردرایەوە. لەوپێوەندییە لەسەر هەستیاری دۆخەكە و زەورەتی یەكریزیی هیز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پیداگریی كرایەوە. بەرێز كاك بابەشیخ حوسینی بە شیكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم پیكهاتنی ئیتلافی هاوبەش لەنێو هیز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران ، لەسەر زەرورەتی یەكگووتاری لەئاستی ئێران و و دروست كردنی میكانیزمی پێكەوەبوون قسەی كرد و بوونی گووتاری رووخانی رژیمی ئێران وەك خالی هاوبەشی هێز و لایەنەكانی بە گرینگ زانی و هەروەها خۆدوورگرتن لە ناكۆكی و دژایەتی لەنێوان هێزە كوردستانیەكانی بە پیویست زانی.

لەكۆتایی دیدارەكە لەسەر بەردەوام بوونی پیوەندیی و هاوكاریی نێوان سازمانی خەبات ی كوردستان و پارتی ژیانی ئازاد لەراستای بەربەرەكانیی رژیمی ئێران و دەستەبەر كردنی مافەكانی گەلی كورد پێداگریی كرایەوە و شاندی میوان بە ریزەوە بەرێكران.

صورة

صورة
ڕێکه‌وت: 2017-01-13 12:24:22
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی