له‌سه‌رهێل 55
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ژنراڵ جیمز ماتیس لەلایەن كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی سەناوە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا متمانەی پێ درا

رۆژی چوار شەممە 29ی بەفرانباری 95 كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی سەنای ئەممریكا متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیس بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دا.

سەناتۆر جان مەك كین سەرۆكی كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی سەنا لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەری تایبەت خوی بڵاوكرایەوە رایگەیاند ئەو كۆمیتە بە 26 دەنگی بەڵێ و یەك دەنگی نەخێر متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیسی تەئید كرد. بەو شێوەیە پاڵێوراو بوونی ناوبراو راستەوخۆ دەچێتە سەنا.

ناوبراو پێشنیاری دۆناڵد ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگریە، رۆژی پێنج شەممە 12ی ژانویە لە كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی سەنای ئەمریكا وەڵامی پرسیاری سەناتۆرەكانی هەر دوو حیزبی كۆماریخوازی و دیموكراتی دایەوە.

هەر ئەو رۆژە سەنای ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ لێبوردنێكی پەسەند كرد كە رێگەی بۆ ژنراڵی خانەنشین جیمز ماتیس بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دیفاع خۆش كرد.

بەپێی قانوون، وەزیری بەرگری ئەمریكا دەبێ حەوت ساڵ لە خزمەتی سەربازی دوور بووبێ. جیمز ماتیس سێ ساڵ و نیو لەوەپێش یانی ساڵی 2013 خانەنشین بووەو بۆ دەرباز بوون لەو قانوونە پێویستی بە لێبوردنی سەنا هەبوو. 

كۆنگرەی ئەمریكاش رۆژی هەینی لێبوردنی پەسەندكراوی سەنای پەسەند كرد.
ڕێکه‌وت: 2017-01-19 09:06:14
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی