له‌سه‌رهێل 103
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئانفڵانزای پەلەوەر لە 15 پارێزگای ئێران سەری هەڵدا

سەرۆكی هەیئەتی بەرێوەبەری یەكیەتی "مریشك" لە تاران باسی لە سەرهەڵدان و بەڵاوبوونەوەی ئانفڵانزای پەلەوەر لە 15 پارێزگا كرد و وتی: لە ئێستادا پارێزگای قوم لەو بارەدا لە دۆخێكی باشدا نیە و لە ئیسفەهانیش ئەمدواییانە رەوشەكە حەستەم بووە.

ناسر بنی پوور لە وەلامی ئەو پرسیارە كە رێژەی چەندە مریشكیان لە ناوبردوە، گوتی: ئامارێك كە بەرپرسان رایانگەیاندوە لە دەوری 5 بۆ 6 ملوێن دانە مریشكە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە هۆی ئەوەی ئەو مریشكانەی تەمەنیان لە 80 حەوتوو زیاتر، بیمە نایگرێتەوە، خاوەن مریشكەكان لە ترسی ئەوەی تووشی كێشە بن و پووڵیان پێ نەگا، ئەو مریشكانەش رەوانەی كوشتارگاكان دەكەن.
ڕێکه‌وت: 2017-01-29 01:19:18
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی