له‌سه‌رهێل 97
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
قەیرانی بێ ئاوی لە ناوەند حەوت پارێزگای ئێران

ستاری مەحمودی، جێگری وەزیری وزە لە حكومەتی ئاخوند رۆحانی دیانپێدانا كە: حەوت شاری كرمان، زاهیدان، بەندەر عەباس، مەشهەد، یەزد، ئیسفەهان و بوشەهر ئەو شارانەن كە قەیرانی كەمی ئاویان هەیە.

ناوبراو هەروەها زیادی كرد: كێشەی سەرەكی دابین كردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ بەرەوروو بوونەوەی ئەو قەیرانەیە.

بە پێی وتەی بەرپرسێكی رژێم ئەو قەیرانە بە رێژەیەك مەترسیدارە كە لە ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی رژێمدا باسی لەسەر كراوە.

ئەو بەرپرسەی رژێم هەوەها رۆژی شەممە 9ی رێبەندان بە هەواڵدەری حكومەتی ئیرنای گوت: جوێ لە ناوەندی ئەو حەوت پارێزگایە چەند شاری بچوك و ناوچەی دیكەش تووشی ئەو قەیرانە بوون.
ڕێکه‌وت: 2017-01-30 09:36:57
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی