له‌سه‌رهێل 103
سێ‌شه‌مه 4 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
داخرانی دوو كارخانەو بێكار بوونی 350 كرێكار

رۆژی دوو شەممە 11ی رێبەندانی 1395 دوو كارخانەی "كنتوڕسازی ئێران" و "سەنایەعی كەم مەسرەفی ئێرانیان" لە پارێزگای قەزوین داخران و بەو هۆیەوە 350 كرێكاری ئەو دوو كارخانەیە بێكار بوون.

هەواڵدەری حكومەتی ئیلنا لە راپۆرتێكدا هۆی داخرانی ئەو دوو كارخانەی قەرزداری راگەیاندوە.

بە هۆی داخرانی ئەو دوو كارخانە كە یەك بەرێوەبەریان هەبوو 350 كرێكار كە لە 5 بۆ 10 مانگ دەبێ هیچ حەقدەستێكیان وەرنەگرتووە بێكار بوون.

شایانی باسە كرێكارەكانی ئەو دوو كارخانە كە لە شارەكی پیشەسازی ئەلبورزی قەزوین هەڵكەوتوون لە ساڵێك لەوە پێشەوە بەهۆی نەدانی حەقدەستەكانیان چەندین جار كۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە بردوە.
ڕێکه‌وت: 2017-02-02 08:52:38
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی