له‌سه‌رهێل 91
دووشه‌مه‌‌ 3 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەواڵدەری رۆیتێر: كۆشكی سپی خەریكی لێكۆڵینەوە لە سپای پاسداران وەك گروپێكی تیرۆریستیە

هەواڵدەری رۆیتێر 20ی رێبەندانی 95 نووسی كە سەرۆك كۆماری ئەمریكا دۆناڵد ترامپ لێكۆڵینەوە لە پێشنیارێك كە تیایدا بە فەرمی سپای پاسدارانی رژێمی ئێران وەك هێزێكی تیرۆریستی ناوزەد دەكات. 

بەرپرسانی ئەمریكایی كە ئەو بابەتەیان راگەیاندوە، دەڵێن: لەو بارەوە راوێژ بە ناوەندە جیاجیاكانی دەوڵەتی ئەمریكا كراوە.

رۆینێر لە درێژەدا دەنووسێ: سپای پاسدارانی رژێمی ئێران بەهێزترین ناوەندی ئەمنیەتی رژێمە كە دەسەڵاتی بەسەر بەشی زۆری ئابووری ئێراندا هەیە و لە سیستەمی سیاسی دا نفوزێكی بەربڵاوی هەیە.
ڕێکه‌وت: 2017-02-08 08:08:28
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی