له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كار و چالاكی ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوچەی مەریوان








بەپێی هەوالی گەیشتوو لە تیمە تەشكیلاتیەكانی سازمانی خەبات لە ناوچەی مەریوان، رۆژی هەینی 22ی رێبەندانی 1395 لە كاتێكدا هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە هەوڵی زیاتر میلیتاریزەكردنی شار و ناوچەكانی كوردستان و خۆ ئامادەكردنی بۆ رێپێوانی 22ی رێبەندان بوون، تیمە تەشكیلاتیەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشێوەیەكی بەربڵاو لە شاری مەریوان و دێهاتی دەورووبەر كاری تەبلیغیان ئەندام داو دیوار و شوێنە گشتیەكانی ئەو شارەیان بە دروشمی شۆرشگێڕانە و بڵاوكردنەوەی تراكت، رازاندەوە كە بریتین لە: سێ رای موسەك، مەیدانی موعەلیم، مەیدانی سەرباز، مەیدانی نەورۆز، چوارێیانی سەرەكی، سێ ڕای بێهزیستی، مەیدانی ئیستادیۆم و دێی تفڵی.

وێڕای دەست خۆشی و ماندوونەبوونی لە رۆڵە قارەمان و تێكۆشەرەكانی سازمانی خەبات لە مەریوان، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان لە كار و ئەركە پیرۆزەكانی سازمان بۆ بە ئاوات دەخوازین.




ڕێکه‌وت: 2017-02-12 00:22:26
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی