له‌سه‌رهێل 49
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ترسی رژێمی ئاخوندی لە ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی ئەهواز

رژێمی ئاخوندی مەترسی خۆی لە بەربڵاو بوونی ناڕەزایەتی خەڵكی خوزستان نیشان داو و گرتبوونەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری ئەو پارێزگایەی قەدەغەو ناقانوونی راگەیاند.

فەرماندەیی هێزە سەركوتگەرە ئینتزامیەكانی خوزستان رۆژی شەممە 30ی رێبەندانی 1395 لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند كە لە رۆژی شەممەوە هەر جۆرە گۆدبوونەوەی و ناڕەزایەتیەك لە بەردەم ئوستانداری خوزستان قەدەغەو هەر جۆرە رێپێوان و كۆبوونەوەیەكی بێ ئیجازەو رێگەپێدان، ناقانوونیەو وەك پێشێلكردنی قانوون لەگەڵ رێكخەراندا هەڵسوكەوتی قانوونی دەكرێ.

جەماوەری شاری ئەهواز لە 5 رۆژی رابردوودا بە نارەزایەتی بەربڵاو توورەیی خۆیان دژ بە رژێمی ئاخوندی نیشان دا.
ڕێکه‌وت: 2017-02-18 11:22:54
به‌شی ( هه‌والی ئێران )





دیمانه

سیاسی