
رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٣ی فیوریەی ٢٠١٧ کۆچی خۆری ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەێک بۆ سکرتێری حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخرا . تەوەری باس و قسەکان لەسەر هەڵسوکەوتی هەردووک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، واتە ئۆباما و تڕامپ لە هەمبەر ئێران و ناوچەکە و جیهان، ئاڵوگۆڕە جیهانی و نێونەتەوەیەکان،هاوکاری و هاوفکری و دروست بوونی پلادفۆڕمێکی هاوبەش لە نێوان هێز و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. هەرکام لە سکرتێر و نوێنەری حیزب و لایەنەکان تێروانین و هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان لەو کۆبوونەوە پڕ لە دۆستانە دا خستە روو. ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ئەوە بوو کە لە کۆی قسە و بۆ چون و هەڵسەنگاندنەکان تێکڕای لایەنەکان بەرادەی بەرچاو و جێگای هومید بۆ داهاتوو، یەک هەڵوێست و هاوفکر و هاونەزەر بوون. لەو کۆبوونەوە دا بەرێز كاك رێبوار حسەینی بە نوێنەرایەتی رێزدار كاك بابەشێخ حسێنی بەریوەبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، لە سەر ئەو مژار و تەوەرانە بۆچوون و تێرامانی سازمانی خەباتی بۆ بەشداربووان خستە روو. ناو براو لە بابەتی سیاسەت و هەڵسوکەوتی ئۆباما لە هەمبەر رژیمی ئاخوندی دا ئاماژەی بەوە دا کە دەولەت و دەسەڵاتی ئۆباما سەرەرای بردنە ژێر پرسیاری هژمونی باڵادەستی ئەمریکا، هەلی بۆ رژیمی ئێران رەخساند کە زیاتر دەستی بۆ ئاژاوەگێڕی و پشتیوانەی لە تاقم و لایەنە ترۆریستیەکان ئاوالابێ ، بە هاتنە سەرکاری تڕامپ وا وێدەچی معادەلە سیاسیەکان و هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران و بەرنامە و پڕۆژە تیروریستی و ئاژاوەگێریەکانی، گوڕیەوە ، بەلام بۆ نەزەردان و ساخ بوونەوە لەسەرئەوەی کە ترامپ چی لەدەست دێ و چ دەکات زوویە و دەبێ چاوەروان بین بزانین لەداهاتوودا تا کوێ دەتوانی بەرنامەکانی عەمەلی بکات، ئەگەر چی لە ئەمریکادا موئەسەسات هیەو هەموو شت لە دەسەلات و بریاری سەرۆک کۆمار دانین. سەبارەت بە هاوکاری و هاوفکری بۆ دروست بوونی پلادفۆڕمێکی هاوبەش و هاوکاری و هاوفکری لە هەمبەر رووداو و پێشهاتەکانی ناوخویی و دەرەکی، سازمانی خەبات ئامادەیە بۆ هەر کار و هاوفکری و هاونەزەری کە لە راستای دژایەتی رژیمی ئاخوندی و لە بەرژەوەندی بەرەو پێش چوونی خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان دا بێ ، هەر بزاوتێکی ناوخۆیی یان حەرەکەتێكی نێونەتەوەیی کە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و بەرپەرچ دانەوەی دژمنی سەرەکی نەتەوەکەمان بێ، پێشوازی لێدەکەین . |
بهشی ( چالاکیهکان )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





