له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دیداری نێوان رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران و لاوانی پەكەكە

رۆژی هەینی 6ی رەشەممەی 1395 لە پەیوەندیەكانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی رێكخراوی لاوانی پەكەكە سەردانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد. لةلايةن شاندێكی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی رێكخراو، بەگەرمی پێشوازیان لە شاندی لاوانی پەكەكە بە سەرپەرشتی بەرێز هەڤاڵ مانی كرد. 

لە سەرتای دیدارەكەكەدا شاندی میوانی وێرای خۆشحالی خۆیان لە سەردانەكەیان بۆ رێكخراوی لاوانی خەبات كۆمەلێك پرس و بابەتی پەیوەند بە لاوان و بە تایبەت هەوڵدان بۆ بەرێوەچوونی كۆنفرانسی چوارەمی لاوانی هەرچوار بەشی كوردستان باسكرد .

دواتر بەرێز ئارام سلێمانی دووبارە بەخێرهاتنی میوانانی كرد و سەبارەت بە بارودۆخی لاوان لە هەرچواربەشی كوردستان بەگشتی و لاوانی كوردستانی ئێران بە تایبەت ووتی: " لاوان لەهەركام لە بەشەكانی كوردستان لە هەمبەر داگیركەران و كاركردن بۆ بەدی هێنانی مافە نەتەوەییەكانمان رۆل و پێگەی گرینگیان هەیە و توانیویانە پێش بە ویست و ئامانجەكانی دوژمنان بگرن " هەروەها بەرپرسی رێكخراوی لاوان سەبارەت بە كۆنفرانسی لاوانی چوارپارچەی كوردستان ووتی : بە پێی بریارەكانی كۆنفرانسی رابردوو ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی چوارەم بە رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران سپێردرا كە كات و شوێن دیاری بكەن هەرچەند بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان لەلایەن رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران دەستی پێكرد بەڵام لە دوایدا كۆمەلێك هۆكار بوونە لەمپەر لە هەمبەر بەرێوەنەچوونی كۆنفرانسی چوارەمی لاوانی هەرچوار بەشی كوردستان، بەڵام لەگەل ئەوانەشدا رێخكراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پێشوازی لە هەر هەولێك دەكات بۆ بەرێوەچوونی كۆنفرانس و بۆ ئەو مەبەستە ئێمە ئامادەی خۆمان رادەگەیەنین بەمەرجێك هەموو رێكخراوەكان بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی كوردستان كارەكانی دەست پێبكرێتەوە. 

لە كۆتایی دیدارەكەدا هەردوو لایەن لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەكانی نێوانیان پێداگریان كردەوە.

 

صورة
ڕێکه‌وت: 2017-02-26 20:15:19
به‌شی ( لاوان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی